هەواڵ

عەبادی بڕیاری دابەش کردنی موچەی دەرکرد


بزاڤـ:

‏‎سەرۆک وەزیرانی عیراق بڕیاری ناردنی موچەی سێ مانگی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیەکانی ڕەگەزنامە، پاسپۆرت،  نشینگەو کارتی زانیاری ھەرێم دەرکرد.

‏‎عەمیدی مافپەروەر سالار عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی  ‌لە ‌لێدوانێکیدا ڕاگەیاند،"‎لەکۆبونەوەکەدا حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عیراق بڕیاریدا موچەی ھەر چوار بەڕێوەبەرایەتیەکانی ڕەگەزنامە، پاسپۆرت، نشینگەو کارتی زانیاریی ھەرێم ڕەوانەبکرێت کە سەر بەحکومەتی عیراقن".

‎بەڕێوبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی وتیشی،"بڕیارە  لە نزیکترین کاتدا موچەی ھەرسێ مانگەکانی (١٠، ١١و ١٢)ی ساڵی ٢٠١٧ بەسەریەکەوە بۆ فەرمانبەرانی ھەر چوار بەڕێوەبەرایەتیەکە خەرجبکرێت ".

ئەمڕۆ بەئامادەبونی ١٥٠ ئەفسەری کورد، کۆبونەوەی سەرۆکی حکومەتی عێراق وەزیرارەتی ناوخۆی عێراق بەڕێوەچو.

لەو کۆبونەوەیەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق چەند بڕیارێکی لەبارەی ھەرێمەوە دەرکرد.



‌‌‌
3/13/2018 6:45:32 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ