هەواڵ

پۆلیسی دارستانی سیتەک (٣) تۆمەتبار دەستگیردەکەن


بزاڤـ: ژووری ھەواڵ


نوسینگەی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی کە وێنەیەکی بۆ بزاڤ نێندراوە ڕایگەیاندووە: نیگەرانین لەوەی ھەندێک لە ھاووڵاتیان بێ ھەستکردن بە بەرپرسیارێتی و تەنھا لەپێناو ئارەزوویەکی تایبەتی دا ڕاوی ئاژەڵ و باڵندە کێوەکان دەکەن و دەبنە ھۆی زیان گەیاندن بە سروشت و ژینگەی کوردستان".

راشیگەیاندووە" بەڵام خۆشبەختانە بەھۆی ئەرک و ماندووبوونی و شەو نەخونی  ئەفسەرو کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیمان لەسەرجەم بەش و بنکەکانمان توانراوە ڕێگریەکی زۆرباش لەو دیاردەیە بکرێت و سەرپێچیکارانیش ڕووبەڕوی یاسابکرێنەوە". 

ئاماژەشی بەوەکردووە" لە درێژەو بەردەوامی بوونی کاروچالاکیەکانی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەک سەر بە بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێر توانیان (٣) ڕاوچی دەستگیربکەن کە سەرقاڵی ڕاوکردنی باڵندەی کێوی بوون ھاوکات دەست بگرن بەسەر ئەو کەل و پەلانەی کە بۆمەبەستی ڕاوکردن بەکاریان ھێنابوو وەک (٣) چەکی جۆری تاپڕو (٣) کەوی زیندوو (٨) دەستە داو و (١) لایت و (١) ئامێری دەنگی باڵندەیی لەسەر تۆمارکرابوو .
سەرجەم دەستگیرکراوەکان و کەل و پەلە دەست بەسەرداگیراوەکان ڕادەستی دادگا کراون بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی".








‌‌‌
3/13/2018 10:27:25 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ