هەواڵ

مەترسەکانی ئندۆمی ئاشکرا دەکرێت


بزاڤـ: ژووری ھەواڵ

پسپۆڕێکی بواری خواردەمەنی زیانەکانی ئندۆمی لەسەر لەشی مرۆڤ  ئاشکرا دەکات و داوا لە دایکان و باوکان دەکات لەخواردنی بەدووربن.

چیمەن بایز، ھەڵگری بروانامەی ماستەر لە بواری زانستی خۆراک رایدەگەیەنێت: ئندۆمی لە ( ئاردی گەنم، نیشاستە، خوێ، بەھارات و ماددەکانی پاراستن ) پێکھاتووە، ئەو خۆراکە ماددانەی تێدا نییە کە لەشی مرۆڤ پێویستی پێبێت، و لە سەرچاوەی ترەوە دەستی دەکەوێت، خواردنیشی مەترسی بۆسەر تەندروستی مرۆڤ بەتایبەت مناڵ دروستدەکات".

ووتیشی: بەھۆی زۆری رێژەی چەوری لە ئندۆمی-دا، مەترسی بەرز بوونەوەی رێژەی کۆلسترۆڵی خوێنی ھەیە، کەئەمەش ھۆکارە بۆ خاوبوونوەی دەمارەکانی دڵ و توشبوون بە جەڵتەی دڵ، و زیادبوونی کێشی مرۆڤ یەکێکی ترە لە مەترسیەکانی خواردنی ئندۆمی لەبری ژەمەکان".

دەشڵێت: ئەو خوێیەی لە دروستکردنیدا بەکار ھاتووە جۆرەکەی (٦٢١ E  ) مەترسی نەخۆشی بۆسەر دەمارەکانی مێشک و مۆخی مرۆڤ، کە بێھێز و  کەم توانای بیرکردنەوەی دەکات، و خانەکانی مێشک لەناودەبات و مێشکی مرۆڤیش بەھۆی خواردنی بەردەوامی ئندۆمیەوە توانای دروستکردنەوەی خانەکانی مۆخی نامێنێت بەتایبەتی لە منداڵدا".

ھەروەھا: یەکێکی تر لەو ماددانەی راگرتنی شێی شعریەی ئندۆمیەکەیە، کە توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە مەترسی لەسەر گورچیلەکانی مرۆڤ بەتایبەت منداڵ دروستدەکات".

ئاماژەی بۆئەوشکرد، ئندۆمی ھیچ بەھا خۆراکیەکی نییە کەلەشی مرۆڤ پێویستی پێبێت، خواردنیشی زیانی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ ھەیە بەتایبەت منداڵ، داواکارم لە دیکان و باوکان خواردنی ئندۆمی بەدوربن و لە منداڵەکانیانی قەدەغەبکەن".


‌‌‌
3/13/2018 10:32:21 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ