هەواڵ

سلێمانی .. ھاوڵاتیان لەنەخواردنی سێو ئاگادار دەکرێنەوە


بزاڤـ: ژووری ھەواڵ

بەھۆی خراپی جۆرەکەیەوە و لەلایەن لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتەوە دەست بەسەر بڕێکی زۆر سێوی خراپدا دەگیرێت .

گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لەلایەن لیژنەی عەلوەی سەربەلیژنە ھاوبەشەکانەوە دەست بەسەر بڕی زیاتر لە ٢ تۆن سێوی خراپدا گیراوە، کە شیاوی خواردن و بەکارھێنان نییە و سێوەکە مەترسی لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەکات".

ووتیشی: دوای پشکنینی سێوەکە کە لەرووکاری دەرەوەیدا شێوەکەی ناشرینە، لەناوەوەش رەشبۆتەوە یاخود کرمی تێدایە، بەپێی رێنماییە تەندروستیەکان بەھا خۆراکییەکەی لەدەست داووە و شیاوی خواردن و بەکارھێنان نییە،  بۆیە لەلایەن لیژنەی عەلوەی سەر بەلیژنە ھاوبەشەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە".

دەربارەی ئەو سێوەی لەبازارەکاندا دەفرۆشرێت ووتیشی: لیژنەکان ئاگادار کراونەتەوە کە رێگری لە فرۆشتن و ساغکردنەوەی ئەوجۆرە سێوە بکەن، ولە ھەر شوێنێک بفرۆشێت، دەست بەسەر سێوەکەیدا دەگیرێت و خاوەنەکەی رووبەرووی یاسا دەکرێتەوە".


گۆران قادر داوا لە ھاوڵاتیان دەکات خۆیان لە خواردنی ئەو جۆرە سێوە بەدوور بگرن و لەکاتی ھەبوون یان فرۆشتنی لە دوکان و بازارەکاندا، لەرێی ژمارە مۆبایلی تایبەتی لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی (٠٧٧٠٨٦٧٧٧٧٧) یاخود لەرێی لاپەرەی تایبەتی ( قائیمقامیەتی سلێمانی ) لە فەیس بووک، لیژنە ھاوبەشەکانی لێ ئاگادار بکەنەوە.


‌‌‌
3/13/2018 10:38:05 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ