دیدار

هەڵبژاردن بە تاکە وەسیلە دەزانین بۆ گۆڕانکاری


بزاڤـ: خالید کاوە

موئمین زەڵمی، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری  لەم چاوپێکەوتنەوەی بزاڤ لە ڕەوشی ھەرێمی کوردستان و عێراق دەکات.

بزاڤ: خوێندنەوەتان بۆ ھەرێمی کوردستان دوای رووداوە سیاسییەکانی ئەم دواییەی ھەرێم چییە؟

موئمین زەڵمی: ئێمە پێویستە لەچەند ڕویەکەوە سەیر بکەین ئەوەی پەیوەندی بە بارودوخی ژیانی خەڵکەوە ھەیە لەدوای ساڵی ٢٠١٤ و ڕوداوەکانی؛لەوە بەدواوە نەخشەی سیاسی ھەرێمی کوردستان وە نەبوونی موچە و سەرھەڵدانی قەیرانی  دارای بەتەواوی ژیانی خەڵکی سەخترکردووە، وەئەمە کاریگەریەکی ڕاستوخۆی ھەبوو بەسەر ژیانی کۆمەڵایەتی خەڵکەوە، لەبابەتە سیاسیەکەوە کە بەھۆی ھەڵەی سیاسی و پەروەردەی ناتەندروستی سیاسی، لەدوای ١٦ ئۆکتۆبەر ئەوە پێی ئەوترێ قیەم لێرە ئەکرێتە ژێر پێکانەوە، ئەوەی لێرە ھەیە ھەمووی بەرژەوەندی حزبین لەپێش ھەمووشتێکەوە، لەبەر ئەوە بڕوام وایە گەر سەیری بارودۆخەکە بکەین لەھەموو ڕویەکەوە ئێمە بارودۆخێکی مەترسیدارمان ھەیە، تەنھا شتێک مایەی دڵخۆشیە بوونی تاکێکی بەرپرسیارە.

بزاڤ: ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی مامۆستایان بەرامبەر داواکانیان، سێ ساڵە بەردەوامە بەڕای ئێوە ئۆباڵی دابین نەکردنی داواکاریەکان و ھاتنە پێشی ئەم دۆخە لە ئەستۆی کێدایە ؟ بۆچی ئێوە پشگیری مامۆستایان ناکەن و تەنھا تەماشاکەری ئەو دۆخەن؟

موئمین زەڵمی: ئێمە ڕێزی تەواوی ھەر تاکێکی کۆمەڵگە دەگرین کە مادەم بڕیاری داوە بەرپرسیارێتی ھەڵبگرێت جا مامۆستایە یاخود ھەر شتێکی دیکە، وە بڕوای تەواویشمان وایە خۆپیشاندان مافێکی گشتیە، وە پێویستە ئێمە ھەڵوێستمان پشتیوانی بێت بۆیان، وە ئەوانیش ڕێگەیەکی باش و  تەندروستیتان ھەڵبژاردووە

بزاڤ: ئەو گۆڕانکارییانەی چاوەڕوان دەکرا لەماوەی رابردوو لەڕێگەی پەرلەمانەوە وەک پێویست جێبەجێ نەکران ئەی ئێوە چۆن دەتانەوێت گۆرانکاری بکەن؟

موئمین زەڵمی: ئێم بڕوامان وایە پێویستە مۆدێلی حزبایەتی لەم وڵاتەدا بگۆڕین واتە حزب نابێت تەنھا لەبەرژەوەندی حزبدا بیر بکاتەوە وە بڕواشمان وایە دەسەڵاتی سیاسی لەھەرێمی کوردستان بەتاکە حزب بەڕێوە ناچێت، ئێمە دەبێ بیرکردنەوەی حزبەکان یەک بخەین، وە پێویستە بەرەی ناڕەزای دروست بکرێت، ئەم بەرەیە دەبێ ھەموو دڵسۆزێکی تێدا بێت، ئەوانەی باوەڕیان بەوەیە کە نە دەسەڵاتێکی دادپەرەوەر و نە دیموکراسی بوونی ھەیە پێویستە پێکەوە کار بۆ گۆڕینی ئەم دەسەڵاتە بکەین، نابێت کێشەکانی ئەم وڵاتە بە حزبی بکرێن، پێوێستە کار بۆ بەرھەمھێنانی سیستمێکی حوکومڕانی باش بکەین، 

بزاڤ: دو پارتی دەسەڵاتدار بە مەنتقی ھێز مامەڵە دەکەن مادام ئەوان بە ھێز ھاتون ئەبئ بەھێز بڕۆن لە دیدی ھاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری ئەم مەنقە بەچی وەڵام ئەدرێتەوەو چۆن مامەڵەی لەگەڵ ئەکرێت بۆ لەمەودوا؟

موئمین زەڵمی: ئێمە ھێزێکی مەدەنین لەم ڕوانگەوە ئێمە پێمان وایە کاری مەدەنی تاکە ڕێگەیە بۆ داھاتووی ئەم وڵاتە، ئێمە ھەڵبژاردن بە تاکە وەسیلە دەزانین؛بۆ گۆڕانکاری لەم وڵاتەدا ، وە دەنگی تاکی کورد دەنگێکی زۆر بەرزە ئەگەر ئەم دەنگە بەکار بێت بەدڵنێایەوە دەتوانێن ئەم وڵاتە بگۆڕین ، وە جاڕێکی دیکە دەبێت حزبی سیاسی بیر لەبەرژەوەندی خۆی نەکاتەوە پێویستە بیر لەخزمەت گوزاری بکاتەوە ئەمانە شەرمە بوترێ لەم سەدەیدا بوونی نیە لەکاتێدا خاوەی ژێر خانێکی دەوڵەمەند و بەھێزین 

بزاڤ: بەرھەم ساڵح سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بوو گۆرانکاری نەدەکرد کە ئەوکات بارودۆخی ئابوری و سیاسی و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانی زۆر بەھێز بوون ئێستا چۆن ئەتوانێت لە دۆخە سەختەی ھەرێم گۆرانکاری بکات؟

موئمین زەڵمی: ئێمە پێمان وایە ھەر کەسێک تۆزێک چاودێری بارودۆخی سیاسی و ئابوری کردبێت لە سەردەمی دەسەڵاتی دکتۆر بەرھەمدا مووچە ھیچ کێشەیەکی نەبووە، کارەبا  باشترین بارودۆخی ھەبووە تەواوی ئەمانەش لەسایەی ئەو حوکومڕانیەی بەرھەم ساڵح بووە، وە سەردەمی دەسەڵاتێ ناوبراو سەردەمێکی باش بوو بەئاڕاستەی خزمەتکردنی تاک 

بزاڤ: نەجمەدین کەریم باسی لە وە کردووە ، بەرھەم ێالح بە گروپێکی یەکێتی وتوە دوای ھەڵبژاردن قسە لەسەر گەڕانەوە بۆ یەکێتی دەکەین ئایا ئەم لیستی دوای ھەڵبژاردنەکان چی دەکات ؟ ھەڵدەوەشێتەوە یان دەچێتە ناو ھاوپەیمانیەوە لەگەڵ یەکێتی

موئمین زەڵمی: ئەمەوێ ئاماژە بە شتێک بکەم کاتێک تاریقی کوڕی زیاد کاتێک ویستی کۆتای بەھەموو شتەکان بھێنێت ھەمووشتێکی خۆی لەناو برد، بۆیە ئێمە بڕوامان وایە ھەموو ئەوانەی لەناو ئام لیستەدان ھیچیان کار بۆ ئەوە ناکەن بگەڕێنەوە ئێمە چاومان لەوەیە ھاوپەیمانی فراوان بکەین وە خزمەتی گەورەتری ئەم وڵاتە بکەین بازنەی فراوان بۆ گۆڕێنی میکانیزمی دەسەڵات تاکە بەدیلە بۆ ئەوەی،وڵات بەسیستم بکات 

بزاڤ: بە بۆچونی بەڕێزتان ڕیفراندۆم کاری جیدی بۆکراوو یان بۆ مەرام سیاسی تەنھا موزایەدەی کرا؟

موئمین زەڵمی: ئێمە ئەوکاتش بڕوامان وابوو زەمینە؛سازی باش نەکرا بوو ئێستاش قەناعەتمان وایە زەمینەسازی بۆ ھیچ شتێک ناکرێ بەداخەوە وە لەپێناو چەند بیرکردنەوەیکی تایبەتدا بەڕێوە دەچێت لەکاتێکدا ئەبوایە زەمینە سازی بکرایە وە ئەبوایە ھەموو ھێزەکان پێکەوە ئەم بڕیارەیان بدایە 

بزاڤ: لەو دۆخەی عێراق پێیدا گوزەر دەکات خاڵی ھەرە بەھێزی کورد چییە ؟

 موئمین زەڵمی: بەداخەوە بەغدادێک کە خاوەن ماڵ بووین تێدا ئێستا میوانین لەبەر ئەوە تەنھا شتێک دەتوانی قورسای بۆ کورد بگەڕێنێتەوە پێکەوە؛کارکردنی حزبەکان یەکتر قبوڵکردنی یەکدیە وەلادانی کێشە تایبەتەیەکانە دەبێت پەیوەندیەکی نیشتمانی لەگەڵ بەغدادا دابمەزرێنین بەداخەوە پێشتر پەیوەندی کورد و بەغداد پەیوەندیەکی  حزبی بووە نەک نیشتمانی وە ھێزە سیاسیەکان پەیوەندیەکی پشت پەردەیان لەگەڵ بەغدادا جێبەجێ کردووە، وە پەێوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ بەغداد و لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا ئەبێت پەیوەندیەکی  نیشتمانی بێت .

ئێوە ئومێدتان چیە بۆ ھاوڵاتیان و بەگەشتی پەیامتان چێە؟

موئمین زەڵمی: ئێمە بڕوای تەواومان ھەیە کە تاکی کوردی  ئەو توانای ھەیە کە گۆڕانکاری دروست بکات وە ئومێدمان لەسەر توانای ژنان و گەنجانی ئەم وڵاتە ھەیە ، وە چاومان لەوەێە کە گەنجان و ھاوڵاتیانی بەڕێزی ئەم وڵاتە بتوانن گۆڕانکاری بکەن من زۆر زۆر گەشبینم وە دڵخۆشم بەوە داھاتوویەکی باشتر لەپێشماندایە 


‌‌‌
3/14/2018 12:08:15 AM
Print Friendly and PDF
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ