وەرزش

سێڤییا لە ئۆڵدترافۆرد مێژووی نوسییەوە


بزاڤـ: سەرھەنگ فتاح

یانەی مانچستەر یونایتد لەسەر یاریگای ئۆڵدترافۆرد بەئەنجامی (١-٢) گۆڵ بەرامبەر سێڤییای ئیسپانی دووچاری شکست ھاتوو ماڵئاوایی لە چامپیۆنس لیگ کرد.

لەیارییەکی گەڕانەوەی قۆناغی ١٦ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا، یانەی مانچستەر یونایتد لەسەر یاریگای ئۆڵدترافۆرد میوانداری یانەی سێڤییای ھەرێمی ئەندەنوسی کرد.

ھەر لەسەرتایی دەست پێکی یاریەکە ھەردوولا بە ھێرش بردن دەستیان بە یاری کردن کرد,بەڵام لە ھەوڵەکانیان سەرکەوتوو نەبوو,ئەم گێمە بە خاڵێتی بە کۆتا ھات.
لە تایمی دووەمی یارییەکدا یانەی سێڤییا باشتر بینران و لەدوای ٢ دەقە لەبەشداریکردنی لەیارییەکداو بەدیاری کراوی لە خولەکی ٧٤ دا ویسام بن یەدەری فەڕەنسی یەکەم گۆڵی یارییەکەی بەسودی سێڤییای ئیسپانی تۆمارکرد.
دواتر و لەخولەکی ٧٨دا ویسام بن یەدەر گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی تۆمارکردو تەواوی ھاندەرانی نێو یاریگای بێ دەنگ کرد.

لەخولەکی ٨٤دا رۆمیلۆ لۆکاکۆی بەلژیکی گۆڵێکی بۆ مان یونایتد تۆمارکرد جیاوازیەکی کەم کردەوە بەڵام ئەم گۆڵە نەوە فریاد رەس و سێڤییا گەیشت قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتیەکە و مان یونایتد و مۆرینیۆش ماڵئاواییان کرد.

‌‌‌
3/14/2018 2:12:01 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ