هەواڵ

مامۆستایانی ناڕازی لەسەر شکاندنی بایکۆت روونکردنەوە دەدەن


بزاڤـ: ژووری ھەواڵ

مامۆستایانی ناڕازی لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی دەست بزاڤ کەوتووە رایدەگەیەنن: سورین لەسەر ھەموو ھەڵوێستەکانمان و خۆشبەختانە زۆربەی مامۆستایان یەک ھەڵوێستن لەسەر نەچونەوە ھۆڵەکانی خوێندن تا موچەی تەواو دەگاتە ناوەندەکانی خوێندن.

دەقی ڕوونکردنەوەکە:

ڕوونکردنەوەیەکی پێویست لە ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیەوە

مامۆستایان و ھاوڵاتیان

چەند ڕۆژێکە لێرە و لەوێ ھەواڵی ناڕاست و فشار دەستی پێکردوە سەبارەت بە شکاندنی بایکۆت لە سلێمانی 
لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە 
یەکەم / ھەموو ھەوڵەکانی شکاندنی بایکۆت و فشارەکان شکستیان ھێناوە و لێرە و لەوێ ژمارەیەک قوتابخانە دەرگایان کردوەتەوە
بەڵام خوێندن لە شارێکی گەورەی وەک سلێمانی بە کردنەوەی دەرگاکان و فشاری حیزبی و ئیداری و چونەوە دەوامی ژمارەیەک مامۆستا ناکەوێتە سەر پێی و ئێمە دڵنیایی دەدەین سورین لەسەر ھەموو ھەڵوێستەکانمان و خۆشبەختانە زۆربەی مامۆستایان یەک ھەڵوێستن لەسەر نەچونەوە ھۆڵەکانی خوێندن تا موچەی تەواو دەگاتە ناوەندەکانی خوێندن

دووەم/ سەبارەت بەو فۆڕمەی کە بڵاوکراوەتەوە بۆ وەرگرتنی زانیاری مامۆستایان، ھیچ شتێک نیە جگە لە فشارێکی دەرونی و ھیچ ئەنجامێکی نابێت و لایەنی کەمتەرخەم حکومەتی ھەرێمی کوردستانە بۆیە ناتوانن ھیچ جۆرە سزایەکی ئیداری بەکار بھێنن و بۆ خۆشیان دەڵێن کەس سزا نادرێت
سێھەم / لە ڕۆژانی داھاتودا چاوەڕێی بونە کرداری بەڵێنەکان و بەرھەمی ھەڵوێست و خەباتی مەدەنی دەکەین و ھیوادارین موچە چارەسەر بکرێت و لە ھەر ئەگەرێکیتردا مامۆستایان ڕێگەیتر دەگرنەبەر و بە ھیچ جۆرێک پاشەکشە ھەڵوێستەکانمان ناکەین و ئەم خەباتە مەدەنیە فراوان دەکەین و بەردەوامی پێدەدەین

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی 
۱٤/۳/۲٠۱۸


‌‌‌
3/14/2018 12:11:59 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ