هەواڵ

بێستون فایەق: ھیچ بیانوویەک بۆ پاشەکەوتی مووچە نەماوە


بزاڤـ: ژووری ھەواڵ

ئەندامێکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئەو داھاتەی ئێستا ھەرێم لە ھەناردەی نەوت دەستی دەکەوێ کە بۆ لەمەودوا لەرێگەی سۆمۆوە ھەناردەی دەکا ئەمە فرۆشتن و ھێنانەوەی پارەکەی ئاسان و خێراتر دەکابە ئاسانی بەشی موچەی بێ پاشەکەوتی وەزارەت و دەزگاکانی تری ھەرێم دەکا.

بێستون فایەق پەرلەمانتاری گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان، بە  بزاڤـ_ی ڕاگەیاند: حکومەتی عێراق موچەی دوو گەورەترین وەزارەت (پەروەردە و تەندروستی )کە بڕەکەی نزیکەی ٢٠٠ ملیار دینارە لەگەڵ موچەی فەرمانبەرانی بەنداوەکان لە وەزارەتی کشتوکاڵ و فەرمانبەرانی رەگەزنامە لەوەزارەتی ناوخۆ دابین دەکات ، ئەمریکیەکانیش بەشێکی زۆری موچەی وەزارەتی پێشمەرگە لە ئەستۆ دەگرن".

ووتیشی: ئەو داھاتەی ئێستا ھەرێم لە ھەناردەی نەوت دەستی دەکەوێ کە بۆ لەمەودوا لەرێگەی سۆمۆوە ھەناردەی دەکا ( ئەمە فرۆشتن و ھێنانەوەی پارەکەی ئاسان و خێراتر دەکا) بە ئاسانی بەشی موچەی بێ پاشەکەوتی وەزارەت و دەزگاکانی تری ھەرێم دەکاو ئیتر ھیچ بیانویەک بۆ لێبڕینی بەناو پاشەکەوتی نایاسایی و ناڕەوای سەر موچەی فەرمانبەران نیە".

راشیگەیاند: ھەرچەند پێشتریش داھاتی نەوت بەشی کۆی موچەی دەکرد و بڕینی موچە بێ بنەما بوو".


‌‌‌
3/14/2018 12:30:14 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ