هەواڵ

بارزانی: بڕیاری کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی ھەرێم ھەنگاوێکی باشە


بزاڤـ: ژووری ھەواڵ

بارزانی ڕایدەگەیێنێت: بڕیاری ھەڵگرتنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەکانی کوردستانی ھەنگاوێکی باشە.

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نوسیەتی" بڕیاری ھەڵگرتنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەکانی کوردستانی ھەنگاوێکی باشە".

نووسیویشیەتی" کە بڕیاری کردنەوەی  فڕۆکەخانەکانی ھەرێم، ھەنگاوێکی باشە بۆ دەستپێکردنی چارەسەری کێشەکان. بەڵام پێویستە ھەموو لایەک ئەوەی لە یاد بێت، کە کێشەی نێوان ھەرێمی کوردستان و دەوڵەتی عێراق کێشەی مافی سیاسی، نەتەوەیی، مێژوویی، دەستووری، مرۆڤی و ئابووریی گەلی کوردستانە و، تەنیا لە بابەتی  فڕۆکەخانەکان و بودجەدا کورت ناکرێتەوە".


‌‌‌
3/14/2018 12:47:04 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ