هەواڵ

وەزیری ناوخۆی عێراق سەردانی فرۆکەخانەی سلێمانی دەکات



بزاڤ:

دانامحەمەد سەعید لێپرسراوی پەیوەندیە گشتیەکان و ڕاگەیاندی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند:"بڕیارەئەمرۆ کاتژمێر ٢:٠٠ پاشنیوەڕۆ وەزیری ناوخۆی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکومەتی عێراق سەردانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بکەن ."

شایەنی باسە دوێنی حەیدەر عەبادی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە ڕاگەینداوێکی شەش خاڵیدا بڕیاری کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستانی دەرکرد.

ئەمەش پاش ئەوەھات کە تەنھا چوار ڕۆژ دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەکەی ساڵی ڕابردووی ھەرێمی کوردستان بڕیاری لە سەرداخستنی ھەردوو فرۆکەخانەی سلێمانی وھەولێردا بەڕووی گەشتە نێودەوڵەتیەکاندا.



‌‌‌
3/14/2018 2:02:52 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ