وەرزش

جۆزێ مـۆرینـهۆ ؛ ئـێسـتاش سـپێشڵ وەنـە ... ؟




نوسینی : بەرهەم جـلال ڕۆژنامەنووسی وەرزشی 

زۆر ئاسـایی سـروشـتی یانە پانە پاڵەوانەکان لەم قـۆناغـەدا وا دەخوازێت یانەیەک لەسەر پـشتی یانەکەی ڕکـابەری بپەڕێتەوە بۆ قۆناغی داهاتوو بەڵام جۆری ماڵئاوایکردنەکە ڕۆڵ و کاریگەری هەیە بۆ سـەر یانەی دەرکـراو .

شـەوی ڕابردوو لەقۆناغی شانزەی یانە پاڵەوانەکان مانیۆ لەنێو ئۆڵترافۆڵد لەبەرچاوی تێگڕای هاندەران دووچاری ئەنجامێکی ئابڕوبەرانە بوو بەهۆی بیری بەڕێوەبەری هونەری ٭ جۆزێ مۆرینهۆ ٭ کەس توانای ئەوەی نییە هەیکەلەی مۆرینهۆ لەڕابردوو دەسـتکاری بکات خاوەنی بیرکردنەوەی تایبەت بەخۆی بوو وە توانی بەچەندین یانە چەندین بۆنەی جیاواز ببات تا کار گەشـتە ئەوەی پێی بڵێن یەکەمـی بێ ڕکابەر ؛ دۆخی مۆ پاش بردنی یانە پاڵەوانەکان بۆ ئینتەری ئیتاڵی لە لوتکەدا بوو پاش ئەو یاریە لە کارێکی یەکجار شـێتانەدا مۆرینهۆ ئاسـتی ڕوەو دابەزین ڕۆشـت چونکە خۆرخێ مێندز بەڕێوبەری کارەکانی مۆ باسـی ئەوه دەکات هەر ئەو شەوە گرێبەسـت لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید یەکاڵا دەکاتە بێ ئەوەی حسابی ئەوە بکات پیشەی ڕاهێنەراتی پێویستی بە ئەبدەیت و فێرژنی نوێیە ! ئاشـکرابوونی دەسـتی یاریکردنت ئەگەرێکی تەواو کراوەیە هەروەها پێویست بوو ئەوە بخوێنێتەوە پاش بردنی ئەو نازناوانە زۆرتر ـ وردتر ـ دوورتر خوێندنەوەی بۆ دەکرێت .
سەردەمی ڕیاڵ مەدرید وەک ئەوە نەڕۆشـت خۆی بەرنامە ڕێژی بۆکردبوو بۆ نەیتوانی هیچ بچنێتەوە لەگەڵ یانە مەدریدێکە پاشان دوور لە هەموو چاوەڕوانیەک گەڕایەوە بۆ یانە پێشوەکەی ئەویش یانەی چێڵسی بوو ٫ گەڕانەوە بۆ ئەو خاڵە سەرەتای لەکەداربوونی خودی کەسێتی مۆ بوو چونکە مۆرینهۆ لە ئینگلتەرا شۆڕشی بەو یانە بەرپاکردبوو وێنایەکی جوانی کێشابوو هیچ هۆکارێک نەبوو تا ئەوەی ئەو وێنەیە بشێوێنێت بۆیە بێ ئەوەی مەودایەک لەنێوان ڕیاڵ و چێڵسی وەربگرێت یەکـڕاسـت ئۆکەی بۆ بلوز کردەوە ئیدی مۆرینهۆ کەوتە گێژاوێک زۆر بەئاڵۆزی بەجۆرێک پێی لە زەلکاوەکە ئاڵا هیچ کەسـێک پێشبنی بۆ نەکردبوو کار گەشـتە ئەوەی بەپەلە ڕۆمان ئەبراهیم مۆڤیچ لە دەرگای پشتەوەی چێڵسی چاوەڕوانی کرد ئیدی مۆرینهۆ ئەوەی لەو یانەیە بنیادی نابوو بە وێرانکراوی جێی هێشـت .

لێرەدا کارێک پێویست بوو بیکات نەکرد ؛ ئەویش وەرگرتنی وەرزێک بۆ دوو وەرز پشوو بوو ٫ گەورەترین هەڵەی ژیانی ڕاهێنەراتی ئەوەبوو ئۆکەی لەسەر مانیۆکرد کە مانیۆ لە لێواری تیاچووندا بوو ! بۆیە گرنگ بوو ئەو ماوەیە پشوو وەربگرێت تا لەخۆی بپرسێت بۆ دۆخی من لە مەدرید و چێڵسی گەشتە ئەم دۆخە ؟ گۆڕانکاریەکانی تۆپی پێی گەشـتۆتە چ ئاسـتێک ؟ فەلسەفەی من لەئێستادا چییە ؟ ڕکابەرەکانم چۆن ئامادەکاری دەکەن ؟ دواتر یەکێک لەو هۆکارانەی کە لێی دوور دەکەوتەوە میدیا بوو بەو پێیەی مۆرینهۆ بەردەوام یەکێک بووە لەو ڕاهێنەرانهی زۆرترین بەرکەوتنی هەبووە لەگەڵ میدیادا ، چاوی میدیای لەسەر بووە موو بە موو بەهۆکاری جیا جیا هۆکارەکانیش کێشە نانەوە لەگەڵ یەکێتی تۆپێی ئەو وڵاتە لەگەڵ ڕاهێنەری ڕکابەری لە خولدا پاشان لێدان لە ڕەمزی یانەکان لە مەدرید لە ڕەمزێکی وەک کاسیاسیدا لە مانیۆ لە ڕۆنیدا پاشان جاری دووهەم چێڵسی کردبوو بە دوو بەش .
مۆرینهۆ زۆرباش دەیتوانی بەم ئەزموونە ببێتە خاوەنی ڕوئیا بینینی خۆی دەیتوانی فەلسەفەی برەو پێ بدات جێگیری بکات دواتر یانەک بژاردە بکات بتوانێت دەسـت و پەنجەی لەگەڵ گەرم بکاتەوە بەرەو سەرکەوتن بچێتەوە بەڵام مۆرینهۆ نەک هەر ئەمانەی نەکرد بە پێچەوانەوە یانەیەکی هەڵبژارد کە زۆر گەورەبوو هاندەران و میدیاکاران بێزابوون لەدەسـت ئاست و ئەنجامی سەرباری ئەمە مۆ لەگەڵ مانیۆ ڕێکەوت ؛ 

ئامانجی مۆرینهۆ لەگەڵ مانیۆ چی بوو ؟ بۆ ئەو یانەی هەڵبژارد ؟

مۆرینهۆ لەدوای یانەیەک دەگەڕا تا ئەوەی خاڵی لاوازی خۆی ببێتە خاڵی بەهێزی ، لە دوای یانەیەک دەگەڕا پێویستی پێی بێت ، لەدوای یانەیەک دەگەڕا سپێشڵ وەنی بۆ تۆخ بکاتەوە تا ڕادەیەکی زۆر باش مانیۆ ئەو یانه بوو بۆیە هەڵیبژارد ؛ پاش چونی بۆ مانیۆ ڕاستەوخۆ دەسـتکرد بەچاکسازی بەویستی خۆی چی بیویستایە یانە لەخزمەتیابوو کۆمەڵێک یاریزانی ئیزندا وە کۆمەڵێک یاریزانی هێنا ئەمەش واتا مۆرینهۆ هیچ هۆکارێک نەماوە تا ئەوەی ڕکابەری نەکەیت ٫ هیچ گومانم نییە ئەو دۆخەی ئێستا مۆرینهۆی پێی تێپەڕ دەبێت دەبوو وەرزی یەکەم تامی بکردایە بەڵام بردنی نازناوەکان بەگشتی یۆروپالیگ تەواو کێشەکانی پەردە پۆشکرد هەر لەوێوە مانیۆی بۆ یانە پاڵەوانەکان پەڕانەوە دواتر وێنەیەکی بەئیدارە و هاندەر و میدیا و چاودێراندا دەتوانم مانیۆ بهێنمەوە سەر سـەکۆی نازناوەکان بەڵام پێویسته یانە پاشـتر هاوکارم بێت ؛ مانیۆش لە وەرزی دووەم زیاتریان بۆ مۆرینهۆکرد 
لەچەنسی مۆرینهۆ سیتی وەرزێکی یەکجار نا سـروشـتی پێشکەشکرد سەرباری ئەوەش مۆرینهۆ بۆ لابردنی چاوی ڕەخنەگران 
کەوتە کێبڕکێی کۆنتی ڕاهێنەری چێڵسی ئەمەش تا ڕادەیەک پەردەپۆشـکردنی شـکستەکانی بوو لەخولدا بەڵام دۆخەکە لەوە گەورەتربوو مۆ ئاوا لێی ڕزگاربێت
پاشان سەرنجی هەموانی بۆ لای یانە پاڵەوانەکان ڕاکێشا ، قۆناغی کۆمەڵەکانی سەرکەوتوانە تێپەڕاند قۆناغی شـانزە مانیۆ و ئیشبیلیا کۆکردەوە وە زۆرینە پێیان وابوو مۆ دەتوانێت لەسەر حسابی سیفلیا بپەڕێتەوە بۆ قۆناغی داهاتوو ئەمەش بکاتە خاڵێک تا ئەوەی تەواو نەیارەکان بێ دەنگ بکات .


‌‌‌
3/14/2018 7:34:23 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ