وەرزش

پیرەمەگرون و قەلادزئ بە شەرھاتن


‎بزاڤـ: زانیار بھاالدین 

‎لەیاری نێوان پیرەمەگرون وقەڵازێ شەڕ وپێکدادان لەنێوان ھاندەرانی ھەردویانەکەدا دروست بو بەوھۆیەشەوە چەند کەسێک بریندار بون.

‎ئیوارەی دوێنێ لە شاروچکەی پیرەمەگرونی سەر بە پاریزگای سلێمانی
‎دوای کوتایی ھاتنی یاری نێوان ھەردوو یانەی قەلادزئ و یانەی پیرەمەگرون لە خولی پلە دووی توپی پێی کوردستان شەر و پیکدادان کەوتە نیوان ھا‌ندەرانی ھەردوو یانەی نەوبراو. 

‎بە گوێرەی وتەی چەند شایەتحالێکی نزیک لە روداوەکە کە  ئاماژەیان بە وەداوە "سەرەتا گرژیەکانی نیوان ھاندەرانی ھەردوو یانە لە ریگەی کیشانی ھوتافی دژ بە یەک بووە
‎بەڵام لە دوای کوتایی ھاتنی یاریەکە گرژیەکان ئاراستەیەکی تریان وەرگرتوە  و لە ھوتافی دژیەکەوە گوراوە بو شەری دەستە و یەخە ".

‎ئەو شایەت حالانە ئەوەشیان ئاشکراکردوە "لە ئەنجامی ئەو گرژی و ئالوزیانە بریندار  لە نیوان ھاندەرانی ھەردوو یانەکەدا بونی ھەیە 
‎کە لە ریگەی چەقۆ و بەرد و بەرکەوتنەوە بریندار بوون".

‌‌‌
3/14/2018 8:50:45 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ