هەمەڕەنگ

عەفرین تو بی و خوا مەکەوە



عەفرین تووبێ و خـوا نەکەوی 
شەڕڤان تو بێ و خوا نە لەرزی 
ڕۆژئاوا وتۆ جوانیت  نەنەوی
گەریلا ئەگریجە ئاگر نەژاکێی
جوانەمەرگی باخی زەیتون نەوەری 
قەندیل توبێ خوا شاهیدە بە 
جۆڵەمێرگ تو سەختیت  هۆشیار بە
لە ئۆکتۆبەرەوە کەرکوک گەواهیدەرە 
بە چی ئازارێک تاقیدەکرێیتەوە 
عفرین خۆتت پێ تەنها نەبێت 
لە هەناوی هەڵەبجە و
لە دامێنی سلێمانیەوە لەگەڵتم
عفرین هۆنەر و هۆنراوەت بێ حاڵ کرد
عفرین مارشی  سووریا نیشتیمانیت
لە لق و پۆپی  ئازادی خست 
من دەستی لاوی و لاوازم دوورە
ئــەمما ئەمەی کە من بۆتی دەنوسم 
بووە بە تەوقێک لە قووڕگما 
بووە بە ژانێک لە دڵما 
عفرین گوێسەبانەی خانەت پڕە لە ژەهری ڕەش ڕەش و دەمارت پڕە لە ئازاری هەزار پەکەوتی بێ لانە 
وەلێ چەند ووشەیەکی ژاکاو دەکەم بە قووربانی
هۆ کۆمەڵگەی بەد ناوی نێودەوڵەتی
هۆ مافی مرۆڤایەتی بێ دەست و پێ مەتۆلکە ئاسا
عفرین حەپەساوی بێ شعووری ئێوەیە
عفرین ئاوارەی نیشتیمانی خۆیەتی 
عفرین گەوزاوی خوێنی خۆیەتی 
عفرین تاساوی دەنگی شینی خۆیەتی
عفرین ئاوێنەی مەرگی توورکانی تێدا دەبینم 
هەرچەند سەردانی عەدەم ئەکەم 
هەمووی یەک پارچە عەفرینە 
ئەو خەونەی سوڵتانی توورک دیویەتی 
گریلای ئاگری  چواردە ساڵە دەیکات بە نوکتەی ماجەرای بابان و قامشلۆ و سنە و ئامەد 
عفرین تا گەورووی یەقینم هاتی 
بۆیە ئەم ووشانە هاتنە بوون
عەفرین باران و بەهار و نێرگس دەکەمە شاهیدی ئازارت
چەند شـــــادم خــــــــودا کە کوردم هاوزمانی عفرینی دەدوێم 
خودا  هەلی نوسینی نیشتیمانیم پێ دەبەخشێت 
گەر نیشتیمانم بێ ئازار بوایە کوا ووشەکان دەیانتوانی ببنە ڕستە ، کوا دار دەیتوانی ببێتە خامە و کوا منیش دەمتوانی ببمە نوسەر 
ئێرەی عفرین و کۆبانێ
جگەی مێژووی نەبەزی کورد  و پەل پەلکردنی هێزی پووچت هیچ دیکە نابیەتەوە 
ئەی توورکانی ترووکاوی بێ بەزە و پڕ مەهزەلە 
بە ئازاری عفرینەوە هەڵەبجەشم کولایەوە

شــاراعوسمان 
18.ئازاری 2018


‌‌‌
3/18/2018 9:50:02 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو