هەواڵ

لە ٧٢ کاتژمێری ڕابردودا ١٩ سەرپێچیکار ڕوبەروی دادگاکرانەوە


بزاڤـ: ژووری ھەواڵ

پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی دەڵێت: سەرەڕای ئەرکی سەرەکی بەڕێوەبەرایەتیمان لە پارێزگاریکردن لە ئاژەڵ و باڵندە کێویەکان و سروشت و ژینگەی کوردستان بەڵام جێگەی داخە لە ئێستادا چەندھاووڵاتیەک  کەوتونەتە وێزەی دارستانەکان و  داری دارستانەکان ئەبڕن و ھەوڵی شێواندنی سروشتی کوردستان ئەدەن.

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ بزاڤـ نێندراوە  بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاندووە : ھەمیشە و بەردەوام لەپێناو پارێزگاریکردن لەسروشت و ژینگەی کوردستان مەفرەزەکانمان لەسەرجەم بەش و بنکەکان بەشەو و بەڕۆژ   بەردەوامیان ھەیە و تەنـھا لـەماوەی(٧٢)کاتژمێری ڕابـردودا چەند چالاکیەکی گەورەیان ئەنجامداوە و توانیویانە  ( ١٩ ) نۆزدە  سەرپێچیکار  دەستگیربکەن کە ئەم ھاوولاتیانە سەرپێچیی جۆراو جۆریان ئەنجامداوە  وەک ڕاوکردنی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی و برینی داری دارستانەکان و دروست کردنی خەڵو ز تێکدانی ڕوبەرێکی فراوان لە دارستانە سروشتیەکان".

دەشڵێت: ھاوکات توانیویانە دەستبگرن بەسەر  چەند کەل و پەل و پێداویستیەکدا کە لەکاتی سەرپێچیکردندا بەکار ھێنراون  بەم شێوەیە ؛ ھەریەک لە بەش و بنکەکانی وەک (گاپیڵۆن  / ماوەت/ شارباژێڕ / سیتەک  / چەمچەماڵ / دووکان ) دەرچوونی مەیدانیان ئەنجامداوە و کێوماڵی سنورەکانیان کردووە خۆشبەختانە توانیویانە ژمارەیەک سەرپێچیکار دەستگیربکەن کە ژمارەیان   ( ١٩ ) نۆزدە   سەرپێچیکارە ھاوکات لەو ھەڵمەتانەدا دەستگیراوەبەسەر  (١٠) دە باڵندەی کێو ( کەوی  زییندوو) کە دواتر بە فەرمانی بەڕێز دادوەر  لەچیاکان  دوبارە بەرەلاکراونەتەوە".

راشیگەیاندووە: ھەروەھا دەستگیراوە بەسەر (١٣) سیانزە چەکی جۆری تاپڕ لەگەڵ ( ٤٣ ) چل و سێ گولەی تاپڕ و (٢٠) بیست دەستە داو + یەک ئامێری دەنگ تۆمار کردن کە دەنگی باڵندەی لەسەر تۆمار دەکرێت و بۆ ڕاوکردن بەکار دەھێنرێـت + یەک لایت و یەک مقەستی گەورە و ٢ دوو تەوراس  ھەروەھا یەک کورەی خەڵوز تێکدراوە و دەست گیراوەبەسەر (١٠)  دە فەردە خەڵوزی ئامادەکراو بەڕێگەی نایاسایی و ژمارەیەکی زۆر داری تەڕی بڕدراودا ".

ئاماژەشی بەوەکردووە: سەرجەم دەستگیرکراوەکان و کەل و پەلە دەست بەسەرداگیراوەکان ڕادەستی دادگا کراون بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی".






‌‌‌
3/19/2018 6:04:49 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ