هەمەڕەنگ

ئایا چ تەمەنێک گونجاوە بۆ بەکارهێنانی سۆشاڵ میدیا ؟


وەرگێڕان لە ئینگلیزیەوە : سەناریا لوقمان

ئایا تۆ سۆشاڵ میدیا بە کاردێنیت ؟ ئەگەر بەکاردێنیت کام ئەپ (بەرنامەی ئەلیکترۆنی) بەکاردێنیت ؟ تەمەنت چەند بوو کە دەستت کرد بە بەکارهێنانیان؟ بۆچی بڕیارتدا بەکاریان بێنیت ؟ ئایا لەو کاتەدا دایک و باوکت گفتوگۆیان لەگەڵ کردیت دەربارەی ئە بڕیارەی کە تۆ دەیدەیت ؟
لەم دواییەدا کۆمپانیای فەیسبوک لە ۱۱ مانگی دیسەمبەری ساڵی ڕابردودا لە نوێترین ئەپەکانیدا کە تایبەتە بە منداڵان دانا لە ژێر ناوی ( مێسنجەر کیدس) تا منداڵانیش بتوانن بەکاری بهێنن بەڵام ئەم بابەتە زۆرێک لە داک و باوکانی ووروژاندووە و قسەو باسێکی زۆری لە دوای خۆی هێنا. چونکە ئەم ئەپە تایبەتە بۆ یەمەنێکی دیاری کراو دروست کراوە و هەروەها داوا لە دایکان و باوکانیش دەکرێ بۆ ئەوەی ڕەزامەندی خۆیان نیشان بدەن بۆ ڕێگە پێدانیان بۆ بەکارهێنانی ئەم ئەپە، تاکو بتوانن نامە بۆ یەکتر بنێرن و لە ڕێیەوە وێنە بۆ یەکتری بنێرن. 
دوای ماوەیەکی کەم کۆمپانیای فەیسبوک گفتوگۆیەکی تێر و تەسەلی دەربارەی ئەوەی کە چۆن منداڵان لەو تەمەنە کەمەدا مۆبایل بەکاربهێنێت و چۆن دایکان و باوکان مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە تەکنەلۆجیە بکەن لە ژیانی ڕۆژانەیاندا. بە تایبەت ئەو دایک و باوکانەی کە دەیانەوێت منداڵەکانیان کەمتر دانیشن بە دیار شاشەی کۆمپوتەرەوە لە لایەکی ترەوە هەندێکی تر لە دایکان و باوکان وەک ( مات کویرین) لە واشنتنەوە دەڵێت :" منداڵەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک زۆر بەکار دێنن و کە ئەمەش زیانی زۆر زیاترە لە سوودەکانی". مات کویرین خاوەنی سێ منداڵە کە تەمەنیان لە نێوان ۳ ساڵان بۆ ۹ ساڵانە دەڵێت : من بەڕادەیەکی زۆر سۆشاڵ میدیا بەکاردێنم بەڵام پێم باش نیە کە منداڵەکانم بەکاری بهێنن ئەوان پێوستیان بە کاتێکی تایبەت هەیە بۆ ئەوەی بتوانن فێر ببن چۆن پێبگەن و کەسایەتیەکی کۆمەڵایەتیان لێدەربچێت ." 
تۆمسن تەمەن ۳۸ ساڵ باوکی سێ مناڵە تەمەنیان لە نێوان ٦ مانگ بۆ ۸ ساڵە دەڵێت :" بەهۆی دانانی ئەم ئەپە تازەیەی کۆمپانیای فەیسبوک وا لە منداڵان دەکات کە زیاتر تەکنەلۆجیا بەکار بهێنن و زیار پشتی پێ ببەستن، دەبێت لە نزیکەوە چاودێری منداڵەکانمان بکەین کاتێک تەکنەلۆجیا بەکاردێنن یان بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا قەدەغە بکەن . هەروەها تۆمسن دەڵیت لە ئێستادا منداڵەکانمان زۆر پشت بە تەکنەلۆجیا دەبەستن بەڵام لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە ئایا ئەمە چۆن ڕودەدات؟" 
خوێندکاران تکایە هەموو ووتارەکە بخوننەوە و دواتر وەڵامی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بدەنەوە :
ـ بەڕای تۆ لە چ تەمەنێکدا باشە تەکنەلۆجیا بەکار بێت ؟
ـ ئەو زیان و سودانە چین کاتێک منداڵان تەکنەلۆجیا بەکاردەهێنن ؟ 
ـ ئایا تەکنەلۆجیا وا لە منداڵ دەکات کە خۆیان بناسن ؟ 
ـ ئایا تەکنەلۆجیا یارمەتی منداڵ دەدات پەیوەندی پتەو بکات لەگەڵ ئەوانی تردا ؟ یاخود بتوانن بە شێوەیەکی باشتر بەکاری بهێنن؟ 
ـ ئایا ئەپە تازەکەی کۆمپانیای فەیسبوک کە تایبەتە بە منداڵان زیانی زیاترە یاخود سوود ؟


‌‌‌
3/19/2018 11:41:36 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ