هەواڵ

رێکخراوی کەیساین: زانکۆی سلێمانی بە توێژینەوەی ساختە پلەی زانستی بەرزدەکاتەوە


بزاڤـ:زانیار بھاالدین
 
رێکخراوی کەیساین" تا ئێستاش لە زانکۆی سلێمانی توێژینەوەی بڵاوکراوە لە جۆرناڵی ساختە کاری پێدەکرێت و پلەی زانستی پێ بەرز دەکرێتەوە"

پاش نیوەرۆی ئەمرۆ رێکخراوی کەیساین لە ھەژماری تایبەتی خوی لە تۆری کومەڵایەتی  فەیسبوک لە پۆستێکدا رایدەگەیەنین" زانکۆی سلێمانی لە سالی ٢٠١٨دا بە توێژینەوەی ساختە پلەی زانستی بەرزدەکاتەوە".

کەیساین نوسیوەیتی "بە پێی زانیارییەکانی کەیساین تا ئێستاش لە زانکۆی سلێمانی توێژینەوەی بڵاوکراوە لە جۆرناڵی ساختە کاری پێدەکرێت و پلەی زانستی پێ بەرز دەکرێتەوە"

 ھەروەھا نوسیوەتی "  رێکخراوی کەیساین بەڵگەی تەواوی دەست کەوتووە کە لە زانکۆی سلێمانی پلەی مامۆستایان بۆ پرۆفیسۆری یاریدەدەر بەرزکردووەتەوە ئەویش بە ھەژمارکردنی توێژینەوەی ساختە"

لە بەشیکی تری پوستەکەیاندا ریکخراوی کەیساین دەنووسن "
 کەیساین زانیویەتی مامۆستای پلە بەرزکراوە سەربە ھیچ ‌حیزبێکی دەستەڵاتدار نییە تا بتوانین پاساو بۆ کاربەدەستانی زانکۆی ناوبراو بھێنینەوە کە گوایا لە  ژێر فشاردا ئەو کارەیان کردووە بەڵکو تەنھا نیشاندەری ئەو راستییە کە تا ئێستاش لیژنەکانی ئەم زانکۆیە ناتوانن بە شێوەیەکی دروست  ھەڵسەنگاندن بۆ توێژینەوەی مامۆستاکان بکەن و توێژیەنەوەی ساختە لە توێژینەوەی دروست جیاناکەنەوە!

ریکخراوی کەیساین ریکخراویکی زانستیە کاردەکات لە پئ‌ناو بەرەوپیشبردنی بواری تویژینەوەی زانستی بلاوکردنەوەی روشنبیری و زانستی لەو میانەدا


‌‌‌
3/19/2018 11:45:51 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ