هەمەڕەنگ

خواردنی ئاو لە کاتی ژەمەکاندا باشە یان خراپ؟


بزاڤـ: 

زۆربەی کات خەڵکی ڕێنمایی دەوربەرەکانیان دەکەن، کە بەر لە دەست بە خواردنی ھەر ژەمێک، ئاو بخۆنەوە، لەکاتی نان خواردن و دوای تەواوبوونیش لە خواردن، خواردنەوەی ئاو بە زیانمەند و بێسوود دەزانن، ئایا ئەمە لە ڕووی پزیشکییەوە سەلمێنراوە کە زیانمەندە؟

خواردنەوەی ئاو بەر لە ژەمەکان پزیشکان سەلماندوویانە کە سوودبەخشە و وا دەکات ھەست بە تێربوون بکەن و زۆر نەخۆن، بەڵام لە کاتی نانخواردن و دوای تەواوبوونیشی تا چەند زیانبەخشە، پسپۆران و پزیشکان لەوبارەوە دەڵێن، ئەوە بە تەواوی دوورە لە ڕاستییەوە، کە لە کاتی ژەمەکان و دوای تەواوبوونی ژەمەکانیش خواردنەوەی ئاو زیانبەخش بێ، بە پێچەوانەوە خواردنەوەی کەمێک ئاو لە کاتی نان خواردن و دوای تەواوبوونیشی سوودی زۆر بە گەدە دەگەیەنێت و یارمەتی دەدات، تا بە ئاسانی خۆراکەکە ھەرس بکات.

جیا لەوەیش پسپۆران دەڵێن، پێویستە مرۆڤ ھەرکات ھەستی بە تینویەتی کرد، ئاو بخواتەوە، ئنجا ئەوکاتە بەر لە ژەمەکان یان لە کاتی خواردنی ژەمەکان و دوای دەست ھەڵگرتن لە خواردن، ھیچ جیاوازییەکی نییە، بەڵام باشترین کات بۆ خواردنەوەی ئاو بە بەیانیان ھەژمار دەکەن، کە زۆر سوود بە مرۆڤ دەگەیەنێت.


‌‌‌
3/22/2018 1:19:09 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو