هەواڵ

ژنێکی کورد باسی جینۆسایدی عەفرینی بۆ منداڵان جیهان باسکرد



بزاڤ - ژووری هەواڵ

ژنێکی کورد باسی جینۆسایدی عەفرینی بۆ منداڵان جیهان باسکرد

لە شاری لاهای وڵاتی هۆڵندا،ئەمرۆ مامۆستا دەرسیم زەند،،هەڵگری بروانامەی ماستەرو پسپۆر لە بواری شێوازەکانی گەیاندنی هزری و بیرکاری ،لە یەکێک لە دواناوەندێکانی ئەو وڵاتە کە زۆرینەی منداڵی سەفیر ونێردەی وڵاتانی جیهان تێدا خوێندکارە.نەتەوەو ئاینزای جیاوازی تێدایە.
هەستا بە پێشکەشکردنی وانە بە جلی کوردی رەنگی رەش و دانانی ئاڵای کوردستان لەسەر سینگی و بەستنەوەی سەرو بەستەی کوردەواری.
لەم بارەوە بزاڤ لە مامۆستا دەرسیمی پرسی؛
هۆکار و ئامانج لەم کارە نوێت چی بوو؟؟
لە وەڵامی بزاڤدا وتی؛_
ئەمرۆ کە سەری ساڵی کوردیە و جەژنی نەورۆزە
بۆ من و سەرجەم کوردستانیان رۆژێکی پرشنگدارو جەژنێکی گەورەیە.
بۆیە منیش داوایەکەم ئاراستەی کارگیری قوتانخانەکەم کرد؛تا لە جەژنی سەری ساڵی نەتەوەکەمدا بتوانم بە جلی ژنانی کوردەوە وکە لە مێژوودا جلی کارو فەرمانە قورسەکان بووە.
وانەکان بڵێمەوە کە دەمتوانی بیکەم بە پشوو.
ئەوانیش رێگەیان پێدام.
سەبارەت بە هەڵبژاردنی رەنگی رەش ،دەربرینێک بوو بۆ ئەو منداڵ و ژنە بێ تاوانانەی کە بە چەک و ئاگر دەکوژرێن لە عەفرین و سەرجەم ناوچەکانی تردا.u
هەڵکردنی ئاڵای کوردستانیش لەسەر سینگ ودڵمان هێمایەک بوو بۆ مانەوە و زیندوێتی نەتەوەکەم کە سەدان ساڵە دەکوژرێت و هەر زیندوە.
ئەوەی مایەی خۆشحاڵی بوو سەرجەم خوێندکار و مامۆستایان بە دڵخۆشی و شادی یەوە جەژنی نەورۆزیان پیرۆزکرد و هیوای ئازادی و گەیاندنی پەیامی دیموکراسی ودادپەرورییان خواست بۆ گەلی کوردستان


‌‌‌
3/22/2018 4:13:54 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو