مێژوو

لەنێوان (مودەریس) و (خاڵ) و (سەجادی)دا




محەمەد سالار (پاشا)



١. ناوی سیانی
- مودەریس: عەبدولکەریم محەمەد عەبدولفەتاح.
- خاڵ: محەمەد عەلی ئەمین.
- سەجادی: عەلائەدین نەجمەدی عیسامەدین.

٢. نازناو
- مودەریس؛ ناسراوە بەمەلا کەریمی بیارە و مەلا عەبدولکەریمی مودەریس و نامی.
- خاڵ؛ ناسراوە بەشێخ محەمەدی خاڵ.
- سەجادی؛ ناسراوە بە عەلادینی سەجادی.

٣. لەدایکبون
- مەلا کەریمی مودەریس لەساڵی (١٩٠٥ز) لەدایک بوە.
- شێخی خاڵ لەساڵی (١٩٠٤ز) لەدایکبوە.
- عەلائەدینی سەجادی لەساڵی (١٩٠٧ز) لەدایکبوە.

٤. شوێنی لەدایکبون
- سێ بۆچون ھەیە لەسەر شوێنی لەدایکبونی مودرەیس:
ڕ- مەلا تاھیری بەحرکەیی دەفەرموێت لە گوندی (دەرەشیش)ی سەر بەپارێزگای (ھەڵەبجە) لەدایکبوە.
ب- شێخ محەمەد عەلی قەرەداغی پێی وایە لەگوندێکی نزیک بە شاری مەریوانی کوردستانی ئێران لەدایکبوە.
ت- بەشێ زۆرینە باوەڕیان وایە لەگوندی (تەکیە)ی سەر بەشارۆچکەی خورماڵ لەدایکبوە.

- شێخی خاڵ لەگەرەکی (گۆیژە)ی سەر بەشاری سلێمانی لەدایکبوە.



- دوو بۆچون ھەیە لەسەر شوێنی لەدایکبونی سەجادی:
ڕ- لەگوندی (باراو)ی سەر قەزای شارباژێری سەر بەپارێزگای سلێمانی لەدایکبوە.
ب- لەگەرەکی (قەتارەچیان)ی سەر بەشاری سنە لەدایکبوە.

٥. کاری باوک
- باوکی مەلا کەریم موریدی شێخ عەلائەدینی بیارە بوە.
- باوکی شێخی خاڵ پیاوێکی ئاینی بوە.
- باوکی سەجادی لەخێزانێکی ئاین پەروەر لەدایکبوە.

٦. بنەماڵە
- مودەریس سەر بەعەشیرەتی (ھۆزی قازی)ە.
- شێخی خاڵ لەبنەماڵەی مەلا ئەبوبەکری موسەنیفە (موفتی بابانییەکان).
- سەجادی لەبنەماڵەی ناوداری (عەلی سەجاد)ە لەرۆژھەڵاتی کوردستان.

٧. ھاتنە سلێمانی
- مەلا کەریم لەساڵی (١٩١٦ز) ھاتوەتە سلێمانی.
- شێخی خاڵ ھەر لەسلێمانی لەدایکبوە و ژیاوە.
- سەجادی لەساڵی (١٩٢٨ز) ھاتوەتە شاری سلێمانی.

٨. یەکەم مزگەوت لەسلێمانی
- یەکەمین مزگەوت کە مودەریس وانەی لێ خوێندوە مزگەوتی (مەڵکەندی)ە، لەگەرەکی مەڵکەندی.
- یەکەمین مزگەوت کەشێخی خاڵ وانەی لێ خوێندوە مزگەوتی (شێخ ئەمین خاڵ)ی باپیرێتی، لەگەرەکی (گۆیژە)، ئەم مزگەوتە پاش دروست کردنی سلێمانی بەدارو و بەردی مزگەوتەکەی قەلاچوالان دروستکراوە.
- یەکەمین مزگەوت کەسەجادی وانەی لێ خوێندوە لەسلێمانی مزگەوتی (بن تەبەقی ھەرمنی)ە، لای مەلا رەسوڵی دێلێژەیی کەدەکاتە باپیری (د.عزەدین مستەفا رەسوڵ).

٩. ئیجازەی مەلایەتی
- مودەریس ئیجازەی مەلایەتی لە (شێخ عومەری قەرەداغی) وەرگرتوە و لەساڵی (١٩٢٥ز).
- شێخی خاڵ ئیجازەی مەلایەتی لە (شێخ عومەری قەرەداغی) وەرگرتوە و لەساڵی (١٩٣٢ز).
- سەجادی ئیجازەی مەلایەتی لە (مامۆستا شێخ بابە عەلی تەکیەی) وەرگرتوە و لەساڵی (١٩٣٨ز).

١٠. جێگیربون
- پاش وەرگرتنی ئیجازەی مەلایەتی؛ مودەریس دەستی کردوە بەوانە وتنەوەی ئاینی بەمجۆرە:
ڕ- مامۆستا لەحوجرەی (نێرگزەجار) لەھەڵەبجە (١٩٢٥ – ١٩٢٧).
ب- مامۆستا و وانێژ لە(خانەقای بیارە) لەبیارە (١٩٢٨ – ١٩٥١).
ت- وانەبێژ لەمزگەوتی (حاجی جان) لەسلێمانی (١٩٥١ – ١٩٥٤).
پ- وانەبێژ لەتەکیەی (تاڵەبانی) لەکەرکوک (١٩٥٤ – ١٩٦٠) دورخراوەتەوە.
ج- پێش نوێژ و وتاربێژ لەمزگەوتی (ئەحمەدی) لەبەغدا لەساڵی (١٩٦٠ز).
ح- پێشنوێژ و وتاربێژ لەقوتابخانەی (عاتیکە خاتون) لەمزگەتی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لەبەغدا تا خانەنشین بونی و دواتریش ھەر لەوێ مایەوە.

- پاش وەرگرتنی ئیجازەی مەلایەتی شێخی خاڵ دەستی کردوە بەوانە وتنەوە و لەساڵی (١٩٣٩ز) لەلایەن شالیاری دادەوە (وەزارەتی داد) بانگەواز کراوە بۆ وەرگرتنی قازی پاش بەشداری کردنی شێخی خاڵ پلەی یەکەم وەردەگرێت لەتەواوی عێراق پاشان دەبێتە قازی لەھەڵەبجە و موسڵ و کەرکوک و چەمچەماڵ و سلێمانی بۆ ماوەی (٢٨) ساڵ و لەنێوانەدا بوەتە ئەندامی دادگای تەمیزی شەرعی لەبەغدا لەساڵی (١٩٦٢).

- پاش وەرگرتنی ئیجازەی مەلایەتی سەجادی دەبێتە پێشنوێژی مزگەوتی (نەعیمە خاتون) لەگەرەکی مەیدان لەشاری بەغدا؛ پاشان دەستی کردوە بەکاری رۆژنامەوانی و لەساڵی (١٩٤١ز) بوەتە بەرێوەبەری نوسینی گۆڤاری گەلاوێژ تا داخستنی لە (ئابی ١٩٤٩ز)، ھەر لەو کاتەدا گۆڤاری (نزار) دەردەکات کەگۆڤارێکی سیاسی – ئەدەبی بوە و بۆ ماوەی (١) ساڵ دەرچوە.

١١. خانەنشین بون
- مودەریس لەساڵی (١٩٧٣ز) خانەنشین بوە.
- شێخی خاڵ لەساڵی (١٩٦٧ز) خانەنشین بوە.
- سەجادی لەساڵی (١٩٧٤ز) خانەنشین بوە.

١٢. بەرھەمەکانیان
- مودەریس (٤٧) بەرھەمی ھەیە بەزمانی کوردی، (٧) بەرھەم بەزمانی فارسی، و (٢٩) بەرھەم بەزمانی عەرەبی و کۆی گشتی دەکاتە (٨٣) بەرھەم.
- شێخی خاڵ (٢٥) بەرھەمی ھەیە بەزمانی کوردی و (٨) بەرھەم بەزمانی عەرەبی واتە (٣٣) بەرھەم.
- سەجادی (١٦) بەرھەمی ھەیە بەزمانی کوردی و (٧) بەرھەمیش بەزمانی عەرەبی واتە (٢٣) بەرھەم.

١٣. بەرھەمی ئەدەبی
- مودەریس کاری لەسەر ئەم بەرھەمانە کردوە:
ڕ- دیوانی مەولەوی (١٩٦١ز).
ب- دیوانی نالی (١٩٧٠ز).
ت- دیوانی مەحوی (١٩٧٩ز).
پ- کۆمەڵە شیعرێکی فەقێ قادری ھەمەوەندی (١٩٨٠ز).
ج- راڤە و لێکۆڵینەوەی شیعرەکانی سالم (٢ بەرگ) (٢٠١٥ز).
ح- راڤە و لێکۆڵینەوەی شیعرەکانی بێسارانی (دەستنوس)ە.

- شێخی خاڵ کاری لەسەر ئەم بەرھەمانە کردوە:
ڕ- بابە تاھیری ھەمەدانی (١٩٧٧ز).
ب- دیوانی شێخ رەزای تاڵەبانی (١٩٨٩ز).

- سەجادی کاری لەسەر ئەم بەرھەمانە کردوە:-
ڕ- مێژوی ئەدەبی کوردی (١٩٥٢ز).
ب- ئەدەبی کوردی و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی کوردی (١٩٦٨ز).
ت- دوو چامەکەی نالی و سالم (١٩٧٣ز).
پ- دەقەکانی ئەدەبی کوردی (١٩٧٨ز).
ج- مێژوی پەخشانی کوردی.

١٤. ژیانی زانایان
- مودەریس کاری لەسەر ئەم بەرھەمانە کردوە:
ڕ- یادی مەردان (٢ بەرگ)، بەرگی یەکەمی باس لەمەولانا خالید (١٩٧٩ز) و بەرگەی دوەمی باس لەشێخ عوسمانی سیراجەدین دەکات (١٩٨٣ز).
ب- بنەماڵەی زانیاریان (١٩٨٤ز).
ت- علماءنا فی خدمە العلم و الدین بەزمانی عەرەبی (١٩٨١ز).

- شێخی خاڵ کاری لەسەر ئەم بەرھەمانە کردوە:-
ڕ- موفتی زەھاوی (١٩٥٣ز).
ب- مەلا محەمەدی خاکی (١٩٧٨ز).
ت- شێخ مەعروفی نۆدێ (١٩٦١ز).
پ- البیتوشی (١٩٥٧ز).

- سەجادی کاری لەسەر دوو بەرھەم کردوە:
ڕ- یادی کۆچی محەمەد ئەمین زەکی (١٩٤٨ز).
ب- یادی پیرەمێرد (١٩٥١ز).

١٥. زمان و فەرھەنگ و فۆلکلۆری کوردی
- مودەریس فەرھەنگی کوردی – عەرەبی ھەیە بەناوی (دوو ڕشتە) (١٩٩٢ز).

- شێخی خاڵ ئەم بەرھەمانەی ھەیە:
ڕ- ¬¬پەندی پێشینان (١٩٥٧ز).
ب- ناڵەی دەرون (١٩٨٤ز)، (٢ بەرگ).
ت- فەرھەنگی خاڵ (١٩٧٦ز)، (٣ بەرگ).
پ- پیشوند و پسوند.
ج- رێزمانی کوردی (١٩٦٠ز).
ح- پێشگر و پاشگر (١٩٧٨ز).

- سەجادی ئەم بەرھەمانەی ھەیە:-
- ناوی کوردی (١٩٥٣ز).
- گەشتێک لەکورستان (١٩٥٦ز).
- ھەمیشە بەھار (١٩٦٠ز)
- دەستور و زمانی کوردی (١٩٦١ز).
- رشتەی مرواری (٨) بەرگە.
- نرخ شناسی (١٩٧٠ز).
- کوردەواری (١٩٧٤ز).
- خۆشخوانی (١٩٧٨ز).



١٦. بەرھەمی ئاینی
- مودەریس بەگرنگترین زانای سەردەمی خۆی ئەژمار دەکرێت لەروی پڕو بەپێزی و زۆری بەرھەم کەبەھەر سێ زمانی (کوردی و عەرەبی و فارسی) نوسیوێتی، بەرھەمەکانی مەلا کەریم دابەش دەبن بۆ (٣) پۆل:
ڕ- ئەو بەرھەمانی دانراوی خۆین کەبریتین لە (١٨ پەرتوک) بەزمانی کوردی و (٢٤ پەرتوک) بەزمانی عەرەبی.
ب- ئەو بەرھەمانەی وەرگێران یاخود راڤەن کەبریتین لە (٦ پەرتوک) بەزمانی کوردی و (٣ پەرتوک) بەزمانی عەرەبی.
ت- (٧) پەرتوکیشی بەزمانی فارسی ھەیە.

- شێخی خاڵ ئەم بەرھەمانەی ھەیە:
ڕ- تەفسیری سورەتی فاتیحە (١٩٥٥ز).
ب- تەفسیری خاڵ (جزمی عم) (١٩٣٥ز).
ت- تەفسیری خاڵ (جزمی تبارک) (١٩٨٦ز).
پ- تەفسیری خاڵ (قد سمع) (١٩٨١ز).
ج- تەفسیری خاڵ (الداریات) (١٩٩٠ز).
ح- تەفسیری خاڵ (جزمی یەکەم) (١٩٦٩ز).
خ- تەفسیری خاڵ (جزمی دوەم) (١٩٧٩ز).
د- تەفسیری خاڵ (جزمی سێیەم) (١٩٧٩ز).
ژ- تەفسیری خاڵ (جزمی چوارەم) (١٩٨٤ز).
ر- پەروەردەی ئاین (١٩٧٥ز).
ز- ئاین و رەوشت جونکردن (١٩٤٩ز).
س- مەولودنامە (١٩٣٧ز).
ش- فەلسەفەی ئاینی ئیسلام (١٩٣٨ز).
ێ- سۆزی مینبەر (١٩٩٧ز).
چ- تعلیقات علی برھان المنگق.
گ- ژیاننامەی پێغەمبەری مەزن (١٩٣٧ز).

- سەجادی ھیچ بەرھەمێکی تایبەت بەزانستی ئیسلامی نیە.

١٧. بەرھەمی مێژویی
- م.مدەریس ھیچ بەرھەمێکی لەمبارەیەوە نیە.
- شێخی خاڵ ئەم بەرھەمانەی ھەیە:
ڕ- حلقە مفقودە من تڕریخ البێرە.
ب- تڕریخ الامارات الافراسیابیە.
- سەجادی ئەم بەرھەمانی ھەیە:
ڕ- شۆرشەکانی کورد (١٩٥٩ز).
ب- کوردەواری (١٩٧٤ز).

١٨. کۆڕی زانیاری
- ھەر سێ زانای پایە بەرز ئەندام بون لەکۆڕی زانیاری عێراقی.

١٩. خاڵی ھاوبەش
لەنێوان ھەر سی زانادا (٥) خاڵی ھاوبەش ھەیە:
ڕ- لەدایکبوی ناوچەی سلێمانین.
ب- پلەکانی زانستی ئاینیان خوێندوە و ئیجازەی مەلایەتیان وەرگرتوە.
ت- کاری مەلایەتیان کردوە.
پ- گرنگیان بەزمان و فەرھەنگ و ئەدەبی کوردی داوە.
ج- تێگشتنێکی (کوردی – میانرەو)ییان ھەبوە بۆ ئاینی ئیسلام.
ح- ھەموو کات بەرگی ئاینیان پۆشیوە کەبریتیە لە(مێزەر و جبە).

٢٠. (٣) شانازی
ڕ- مودەریس کرا بەسەرۆکی زانایان و موفتی عێراق.
ب- شێخی خاڵ لەباپیرانییەوە نزیک بە (٥٥٠) دەستنوس بۆ مابوەوە و پاراستبونی لەساڵی (٢٠١٤)ەوە تەسلیم بەکتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی کرا.
ت- عەلادین سەجادی ئەگەرچی بروانامەی خوێندی زانکۆی نەبوو بەڵام بۆ ماوەی (١٦) ساڵ مامۆستای مێژوو ئەدەبی کوردی بوو لەکۆلێژی ئادابی زانکۆی بەغدا، ئەوەی جێگەی قەدرو پیزانینە کەئەو پەرتوکانەی لەزانکۆ دەخوێنران لەنوسینی مامۆستا سەجادی خۆی بوو.

٢١. رەوانبێژی و پەندێک و نوکتەیەک
- مدەرەیس خاوەنی رەوانبێژییەکی زۆر گەورە بوە، لەپێشەکی کتێبی (یادی مەردان) بەم شێوەیە دەست پێ دەکات:
"بسم اللە الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایشی بێ پایان بۆ ئەو پەروەردگارە پایەدارە کەدڵ لەئەندێشەی دەریای بەخششی بێ ئەندازە پەرێشانە و زمان لەبەیانی بارانی فەیچ و ئیحسانیا بێ زمانە و خامە لەنووسینی نامەی میھرەبانی و تاوانبەخشی و ڕازپۆشیی ئەودا سەرگەردانە.
درودی بێ ئەندازەیش بۆ گیانی خاوەن نیشانی سەرداری رەھبەران، ئەو (محمد مێگفی)یە کەچرای ڕینومای ھیدایەت و خوو و رەوشتی بەرزی عالەم ئارایە و ئوستادی دەرزی ئەندێشەی پاک و کردەوەی چاک و سەرکەوتنی پلە پلەی بورجی وەفا و سەفایە.

- شێخی خاڵ دەیان پەندی جوانی لەکتێبی پەندی پێشنیان بەیان کردوە، یەکێک لەوانە دەڵێت "ئاو دەزانێ پەنیری مەلا کێ خواردوێتی" پاشان شەرحی ئەم پەندەی کردوە لەچییەوە ھاتوە ە نوسیوێتی "ئەگێڕنەوە کە مەلای دێیەک لەدێھاتی کۆیە چەند سەلکێک پەنیری ئەبێ، یەکێک لێی ئەدزی و ئەیخوا، ئێوارێ ئەھلی دێیەکە لەمزگەوت کۆئەبنەوە، یەکێکیان زۆر ئاو ئەخواتەوە، لەپاشان لەمەلا ئەپرسن: ئایا نەتزانی کێ پەنیرەکەی خواردیت؟ ئەویش ئەڵێ: ئاو دەزانێ پەنیری مەلا کێ خواردوێتی.

- سەجادی کەبەڕشتەی مرواری زۆر مەشھور بوو وە کتێبێکە بریتیە نوکتە و قسەی خۆش و لەیەکێک لەنوکتەکانی نوسیوێتی:
" لەکابرایەکی کوردیان پرسی بەچیدا دەزانیت خوا یەکێکە و دوو نیە؟ ئەویش ووتی: "بەئاشەکەی ماڵی لالەما؛ تا ئەو وەختە کەھەر خۆی بوو دایمەگەڕ بوو (دایم ئیشی ئەکرد)، ئێستە کەلەگەڵ حەمەی شەفێ بوون بەشەریک، رۆژێک ئەگەرێ و چوار رۆژ ئەوەستێ. خواش ئەگەر یەکێکی کەی لەگەڵ بوایە ئیشەکەی وەکو ئاشەکەی لالەمی لێ ئەھات".

٢٢. وەفات
- مەلا کەریمی مودەریس لە (٣٠ی ئابی ٢٠٠٥ز) وەفاتی کرد و گۆڕستانی شێخ عەبدولقادری گەیلانی پیرۆز کرد.
- شێخی خاڵ لە (١٥ی تەموزی ١٩٨٩ز) وەفاتی کرد و لەگۆڕستانی سەیوان ئیسراحەتی کرد.
- عەلادین سەجادی لە (١٣ی کانونی یەکەمی ١٩٨٤ز) وەفاتی کرد و لەگۆڕستانی غەوسی گەیلانی نزیک گۆریشێخ رەزای تالەبانی کردە بەھەشت.



‌‌‌
3/23/2018 12:29:51 AM
Print Friendly and PDF
123
زۆرترین بینراو