هەواڵ

شەڕی راگەیاندنی گوڕان و شاسوار عبدول واحید دەستی پێکرد


بزاڤـ: زانیار بھاالدین

ماوەی چەند ڕوژێکە کەناڵی کەی ئێن ئێن ی زمانحاڵی بزوتنەوەی گۆران لە رێگەی راپۆرت و راپۆرتە ھەواڵەوە ھێرشیکی نیمچە فروانی بەرامبەر جولانەوەی نەوەی نوێ و خودی شاسوار عبدول واحید دەست پئ کردوە و لە رێگەی دەستەواژەی "سەرمایەداری ھەلتوقیو"ە وە چەند ھێرشی میدیایی کردوەتە سەر کەسایەتی ناوبراو".

ئەمە لە کاتێکدایە لە دوای دووبارە کردنەوە کەناڵی کەی ئێن ئێن و ماوەیەکی زور بئ دەنگی لەو ھیرشانەی شاسوار عەبدول واحید سەرکۆی جولانەوەکە کە لەرێگەی کۆر سیمینارەکانیەوە ھێرشی توندی دەکردە سەر بزوتنەوە گۆران و بە "بزونتەوەیەکی بێ دەسەلات تومەتباری ئەکرد"  یاخود ئەو ھێرشانەی کە لە لایەن کەنالی ئێن ئاڕتی نزیک لە جولانەوەی نەوەی نوێ  ئەکرایە سەر بزوتنەوەی گۆڕان و بە "باڵ باڵێن " تومەتباری ئەکرد
ئیدی ئەو کەناڵە بئ دەنگی شکاند و ھێرشی میدیایی بۆ سەر جولانەوەی نەوەی نوئ دەست پئ کرد".

ھەر لەو چوار چیوەیەدا کەناڵی کەی ئێن ئێن لە رێگەی راپۆرتە ھەوالیەکانەوە نارەزایەتی خاوەن پشکەکانی چافی لاندی جەند جاریک جولاندوە ھەروەھا ئێوارەی ئەمڕو ئەو کەناڵە لەرێگەی راپۆرتیکەوە بە ناونیشانی "سەرمایەدارێک ھاوشێوەی روشدی جاف لەناو سیاسەتدا" کە مەبەست لئ شاسوار عەبدول واحیدە بەمە ش شەری راگەیاندنی نێوان ئەم دوو حیزبە پئ نا‌یە قوناغێکی دیکەوە".

ھەروەھا وا چاوەروان دەکرێت لە دوای کردنەوەی کەناڵی کوردنیوس‌ی زمانحالی جولانەوەی نەوەی نوئ کەوا بریارە ئیوارەی روژی ھەینی بکرێتەوە شەڕی راگەیاندنی نێوانیان بچێتە قوناغێکی توندترەوە".


‌‌‌
3/29/2018 12:01:16 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ