هەمەڕەنگ

چەند ڕێگایەک بۆ ئەوەی شاد بژین


بزاڤـ:
لەفارسیەوە خەیاڵ ئەحمەد


بۆ ئەوەی شاد بژین دەبێت ئاگامان لەخۆمان و سەلامەتی ڕۆح وجەستەشمان بێت وە بۆسەلامەتی جەستەش دەبێت:

- ئاوی زۆر بخۆیتەوە

- وەک پادشایەک نانی  بەیانی ، وەک شازادەیەکیش نانی نیوەڕۆ و وەکو سواڵکەرێکیش نانی ئێوارە بخۆیت.

- زیاتر سود لەسەوزەوات وەربگرە وەک لە خۆراکی ئامادەکراو

- ھاوکاری وەربگرە لە نوێژ ، پاڕانەوە، یۆگا

- زیاتر وەرزش بکە

- زیاتر لەساڵی ڕابردوو کتێب بخوێنەوە

- ڕۆژانە دەخولەک بێدەنگ بەو  بچۆرە نێو بیرکردنەوەوە

- حەوت بۆ ھەشت کاتژمێر بنوو

- ڕۆژانە دە تا سی خولەک پیاسە بکەو لەکاتی پیاسەکردن پێبکەنە

- وە ھەروەھا لەسەرەی سەلامەتی ڕۆحیشدا

- یەکەمین خاڵ بۆ ئەوەی تاکێکی بیر ئەرێنی بیت ئەوەیە کە ھیچ کات خۆت بەکەسێکی تر بەراورد  نەکەیت
کاتێک خۆت بەکەسێکی تربەراورد نەکرد سەبارەت بەئیش وکارەکانی خۆت ھەستێکی باشترت دەبێت  و زیاتر لەھەبوەکانت ڕازی دەبیت ،کاتێک خوو بگریت بەوەی بەردەوام ئەوانتر لەخۆت بەباشتر بزانیت بیر لەوە ناکەیتەوە کە ڕەنگە خۆت  شایستەبونی زیاترت ھەبێت ، بەڵکە بیرکردنەوەت ڕۆژ بە ڕۆژ عەیبدارترو تاڵتر دەبیت

- کاری ئەرێنی ئەنجام بدە

- لەھەرشتیکی بێسود یان ناشرین یان ناخۆش دوربکەوە

-ھەموو دۆخێک چ باش چ خراپ تێپەردەبێت

-گرنگ نیە چ ھەستێکت ھەیە ، ئەبێت ھەستیتەوە سەرپێ ، جلەکانت لەبەرکەیت و لەکۆمەڵگادا ئامادەبیت

- باشترە ھەوڵبدەیت دنیا بەڕەش و سپی نەبینیت ،کاتێک بۆ کێشەکانت  ھەمیشە بەدوای تاوانبارەوبیت  ناتوانیت ئەرێنیانە بیرکەیتەوە ،بەرپرسیارێتی کارەکانی خۆت ھەڵگبرە نەزیاتر لەوە نەکەمتر ،ھیچ کات لۆمەی ئەوانتر مەکە بەڵام  ئەمە نابێتە بەڵگەی ئەوەی باری کێشەکانیانیش بەکۆڵ بکێشیت

- ھەر ئەوەی کەبەیانیان لەخەو ھەڵدەستیت ، دەبێت سوپاسگوزاری خودا بیت

 - ھەستەکانی خۆت بنوسەوە و مۆڵەت مەدە دەرونتان پڕبێت لەخەم

- بەشێکی گەورەی دەرونتان شادە ، کەوایە شادبن

- زیاد لەتوانای خۆت کارێک ئەنجام مەدە

- زۆر خۆت بەجدی مەگرە

- پێبکەنەو بیرتان بێت کە ئەگەر پێبکەنیت ھەمیشە بابەتێکت دەبێت بۆ پێکەنین

- وزەی خۆت خەرجی فزوڵی ئیشی ئەوانتر مەکە

- ئەو شتانە لەخۆت دوربخەوە کەئازارت ئەدەن و تەرکیزت بخەنە سەرشتە باشەکان ، بیری تۆ وەکو موگناتیسێک  وایە بۆیە بۆ باشیەکان بگەڕێ و لەھەموشی گرنگتر بیرکردنەوەی ئەرێنی لەخۆتدا  بونیاد بنێ


‌‌‌
4/1/2018 8:30:41 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ