مێژوو

لەنێوان (محەمەد ئەمین زەکی بەگ) و (د.کەمال مەزھەر ئەحمەد)دا



محەمەد سالار (پاشا)

١. ناو
- محەمەد ئەمین عەبدولرەحمان زەکی مەحمود.
- کەمال مەزھەر ئەحمەد ڕەسول.

٢. ناسراوە بە
- محەمەد ئەمین زەکی بەگ.
- د.کەمال مەزھەر.

٣. ساڵی لەدایکبون
- ئەمین زەکی: لەساڵی (١٨٨٠ز) لەدایکبوە.
- د.کەمال: لەساڵی (١٩٣٧ز) لەدایکبوە.

٤. شوێنی لەدایکبون
- ئەمین زەکی لەگەرەکی (گۆیژە)ی سەر بەشاری سلێمانی لەدایکبوە.
- د.کەمال لەشارۆچکەی (ئاغجەلەر)ی سەر بەشارۆچکەی (چەمچەماڵ)ی سەر بەشاری سلێمانی لەدایکبوە. (چەمچەمال لەسەردەمی بابانییەکان سەر بەشاری سلێمانی بوە دواتر لەگەڵ ھاتنی بەریتانییەکان بوەتە بەشێک لەکەرکوک و دواتر لەساڵی ١٩٧٥ کراوەتەوە سەر سلێمانی).

٥. ئەسڵی نەسەب
- ئەسڵی نەسەبی ھەردوکیان دەگەرێتەوە بۆ شاری سلێمانی.

٦. خوێندەواری
- باوکی ئەمین زەکی نەخوێندەوار بوە.
- باوکی د.کەمال خوێندەوار و پلەداری پۆلیس بوە.

٧. خوێندن
- ئەمین زەکی خوێندنەکەی بەمجۆرە بوە:
ڕ- یەکەمین ساڵی خوێندنی سەرەتایی لەخوێندنگەی (مەلا عەبدولعەزیز) بوە لەشاری سلێمانی. کەخوێندن تیایدا بەزمانی فارسی بوە (تاکە خوێندنگە بوە لەشار).
ب- لەپۆلی دوەم گواستراوەتەوە بۆ قوتابخانەی (روشدییەی سەربازی) و سەرەتایی لەم خوێندنگەیە تەواو کردوە.
ت- پاشان (٣) ساڵی لە(ئیعدادیەی عەسکەری) لەبەغدا تەواو کردوە.

- د.کەمال مەزھەرخوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لەشاری سلێمانی تەواو کردوە.

٨. پلەکانی خوێندن
- پاش تەواوکردنی خوێندنی سەرەتایی و ئامادەی (ئەمین زەکی) دەستی کردوە بەخوێندن لەبواری سەربازی بەم جۆرە:-
ڕ- لەساڵی (١٨٩٩ز) پەیوەندی کردوە بەخوێندنگەی سەربازی لەئەستانە (ئەستەنبول) و دەرچوە بەپلەی (ملازمی ٢). 
ب- پاشان پەیوەندی کردوە بە خوێندنگەی ئەرکانی جەنگی لەھەمان شار و دەرچوە بەپلەی (رئیس رکن).
ت- لەساڵی (١٩١٣ز) گەشتی کردوە بۆ شاری فەرەنسا بەمەبەستی خوێندن و خولێکی سەربازی بۆ ماوەی ساڵێک دیوە.
پ- لەساڵی (١٩١٤ز) بەشدار بوە لەخولێکی ڕاھێنانی فرۆکەوانی بۆ ماوەی (٣) مانگ لەشاری (ئایاستفانوس) لەتورکیا.
ج- لەساڵی (١٩١٥ز) پلەی سەربازی بوەتە (مقدم).

- د.کەمال مەزھەر پاش تەواوکردنی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی دەستی کردوە بەخوێندنی گەورە بەم شێوەیە:-
ڕ- بەکالریۆس لەمێژوو – زانکۆی بەغدا لەساڵی (١٩٥٩ز).
ب- دکتۆرا لەمێژوو – ئەکادیمی زانستەکان لەسۆڤێت لەساڵی (١٩٦٣ز).
ت- دکتۆرای ناووک زانستەکانی (D.S.C) - ئەکادیمی زانستەکان لەسۆڤێت لەساڵی (١٩٦٩ز) یەکەمین خوێندکاری کورد و عێراقییە کەبتوانێت ئەو بڕوانامە بەرزە بھێنێت.
پ- لەساڵی (١٩٧٠ز) نازناوی وانەبێژی وەرگرتوە لەزانکۆی بەغدا.
ج- لەساڵی (١٩٧٣ز) نازناوی (استاژ مساعد)ی وەرگرتوە.
ح- لەساڵی (١٩٨١ز) نازناوی (استاژ )ی وەرگرتوە.

٩. کار
یەکەم: ئەمین زەکی ئەم کارانەی کردوە لەتورکیا:
ڕ- لەساڵی (١٩٠٢ز) دامەزراوە لەسوپای شەشەم لەبەغداد.
ب- لەساڵی (١٩٠٣ز) دامەزراوە بەسیفەتی ئەندازیار لەبەرێوەبەرایەتی ئیدارەی موڵکایەتی سوننە.
ت- لەساڵی (١٩٠٧ز) بەشدار بوە لەداڕشتنی نەخشەی ئەستەنبول و قەزا و ناحیەکانی.
پ- لەساڵی (١٩٠٨ز) بەشدار بوە لەلیژنەی دیاریکردنی سنوری (تورکیا – بولغاریا) بەسیفەتی (ئەفسەری تۆبۆگرافی).
ج- لەساڵی (١٩١٠ز) بەشدار بوە لەلیژنەی دیاریکردنی سنوری (تورکیا – روسیا) لەقەوقاس.
ح- لەساڵی (١٩١٢ز) لەسەر داواکاری خۆی بوەتە سەرباز لەفیرقەی پێنجەم لەسنوری جەنگی (جتالجە).
خ- لەساڵی (١٩١٤ز) دوبارە بەشدار بوە لەلیژنەی دیاریکردنی سنوری (تورکیا – روسیا) لەقەوقاس.
د- لەھەمان ساڵ و پاش ھەڵگیرسانی جەنگی یەکەمی جیھانی بوەتە (ئەرکانی جەنگ) لەفەیلەقی یەکەمی سوپای عوسمانی.
ژ- لەساڵی (١٩١٥ز) گواستراوەتەوە بۆ ناوچەی جەنگی (سلێمان بەگ) بەشدار بوە لەجەنگەکانی (سلێمان بەگ و دە لابجە و شێخ سەعید و کلال) لەنزیک پارێزگای عەمارە.
ر- لەھەمان ساڵ بوەتە (مدیر حرکات) لەیەکەی ئەرکان.
ز- لەگەڵ پێکھێنانی سوپای شەشەم لەبەغدا بوەتە بەرێوەبەری ھەواڵگری سەربازی لەو سوپایە.
س- لەساڵی (١٩١٧ز) بوەتە یاریدەدەری سەرۆکی ئەرکانی جەنگی لەسوپای حەوتەم.
ش- لەو ماوەیەدا بەشدار بوە لەجەنگەکانی (خلیل، قدس،نابلس) لەفەلەستین.
ێ- لەساڵی (١٩١٨ز) گواستراوەتەوە بۆ سوپای سێێەم لە(قەوقاس).
چ- لەکۆتایی ھەمان ساڵ گواستراوەتەوە بۆ پۆلی (مێژوی جەنگی).

دوەم: ئەمین زەکی پاش گەڕانەوەی بۆ عێراق ئەم کارانەی وەرگرتوە:
ڕ- مامۆستا لەقوتابخانەی سەربازی.
ب- راھێنەر و بەرپرس لەقوتابخانەی سەربازی.
ت- لەساڵی (١٩٢٥ز) بوەتە وەزیری ئاوەندانکردنەوە لەحکومەتی عێراقی.
پ- لە ساڵی (١٩٢٧ز) بوەتە وەزیری مەعاریف (پەروەردە).
ج- لەساڵی (١٩٢٨ز) بوەتە پەرلەمانتار لەسەر شاری سلێمانی.
ح- لەساڵی (١٩٢٩ز) بوەتە وەزیری بەرگری.
خ- لەھەمان ساڵ بوەتەوە بەوەزیری ئاوەدانکردنەوە و گواستنەوە. (چەند جارێک وازی ھێناوە و دوبارە دیاری کراوەتەوەوە چەند پۆستێکی دیکەی لەھەمان وەزارەت وەرگرتوە).
د- لەساڵی (١٩٣١ز) بوەتە وەزیری ئابوری و گواستنەوە. (چەند جارێک وازی ھێناوە و دوبارە دیاری کراوەتەوەوە چەند پۆستێکی دیکەی لەھەمان وەزارەت وەرگرتوە).
ژ- لەساڵی (١٩٣٧ز) بەنائیبی سلێمانی ھەڵبژێراوەتەوە.

- د.کەمال مەزھەر ئەم کارانەی وەرگرتوە:
ڕ- مامۆستایی ئامادەیی لە (ئەیلولی ١٩٥٩ز – ئازاری ١٩٦٠ز).
ب- مامۆستا لەبەشی مێژوو، کۆلێژی ئاداب – زانکۆی بەغدا لە تەموزی ١٩٧٠ تا خانەنشین بونی لە (٢٠٠٩ز).
ت- ئەمینداری گشتی کۆڕی زانیاری کوردی (١٩٧١ – ١٩٧٥).
پ- ئەندامی ئەکادیمیای زانستی کوردستانە.

١٠. رێزلێنان
- ئەمین زەکی:-
ڕ- لە (١٣ی شوباتی ١٩١٤ز) مەدالیای ئازایەتی پێدراوە لەتورکیا.
ب- لە (١ی نیسانی ١٩١٤ز) مەدالیای جەنگی پێدراوە.
ت- لە (کانونی دوەمی ١٩١٥ز) مەدالیای خاچی ئاسنی ئەڵمانی پلە دووی پێدراوە.
پ- لە (تشرینی دوەمی ١٩١٧ز) مەدالیای ئیمتیازی زیوی پێدراوە.
ج- لەھەمان ساڵ مەدالیای جەنگی حکومەتی نەمسای پێدراوە.
ح- لە (ئازاری ١٩١٨) مەدالیای خاچی پلە یەکی پێدراوە لەفەلەستین.

- د.کەمال مەزھەر:-
ڕ- ڕێزلێنان لەلایەن دیوانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق سەردەمی سەدام حسێن لەسەر توێژینەوەیەک بەناونیشانی (المفکر و مھمات المرحلە فی چوء تجربە الکومیدیا الالھیە لدانتی) (١٩٨٤ز).
ب- رێزلێنانی مێژونوسی عەرەبی لەلایەن یەکێتی مێژونوسانی عەرەب (١٩٨٦ز).
ت- بروانامەی رێزگرتن، لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری و راگەیاندنی عێراقی (١٩٨٧ز).
پ- سیمبولی رێزلێنان لەلایەن کۆمەڵەی رۆشنبیری عێراقی (١٩٩٥ز).
ج- درعی ئیمتیازی ئەدەبی لەلایەن یەکێتی نوسەران لەعێراق (١٩٩٥ز).
ح- بروانامەی رێزگرتن لەلایەن یەکێتی گشتی نوسەران و رۆشنبیران لەعێراق (١٩٩٥ز).
خ- کۆمەڵێک ریزلێنانی دیکە لەلایەن ناوەندە کوردییەکان.

١١. زمان
- ئەمین زەکی زمانەکانی (کوردی، عەرەبی، تورکی، فارسی، ئینگلیزی، فەرەنسی، ئەڵمانی) زانیوە.
- د.کەمال مەزھەر زمانەکانی (کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، روسی، کەمێک فارسی) دەزانێت.

١٢. کەسایەتی
- ئەمین زەکی:-
ڕ- مێژوونوس بوە.
ب- لەبواری سەربازی خاوەن کار و پلەدار بوە و نوسەر بوە.
ت- سیاسەتمەدار بوە پۆستی وەزیر و بەرێوەبەری گشتی وەرگرتوە.
پ- شاعیر بوە چەند جارێک لەغوربەت و لەگۆڤاری گەلاوێژ شیعری نوسیوە.

- د.کەمال:-
ڕ- مێژوونوسە.
ب- لێکۆڵەرە.
ت- لەسەرەتای لاوێتی ئەندام بوە لەحیزبی شیوعی و بۆ ماوەی (١) ساڵیش بەشداری شۆرشی کوردی کردوە (١٩٧٤ – ١٩٧٥ز).

١٣. رۆژنامە و گۆڤار
- ئەمین زەکی نوسینەکانی لەرۆژنامە و گۆڤارەکانی (بانگی کوردستان، ژیانەوە، ژیان، ژین، گەلاوێژ، نزار) بڵاوکردوەتەوە.
- د.کەمال مەزھەر نوسینەکانی لەرۆژنامە و گۆڤارەکانی (الاھالی، ژین، ھاوکاری، التآخی، العراق، ... ھتد).

١٤. بەرھەمەکانیان
- ئەمین زەکی بەرھەمەکانی پۆلێن ئەبن بۆ (٣) بەش:
یەکەم: بەرھەمە سەربازییەکان سەرجەمیان بەزمانی تورکی نوسراون:
ڕ- الجیش العپمانی
ب- دراسە الحروب العپمانیە
ت- کیف فقدنا العراق
پ- معارک و ووقائع ساحات القتال العپمانیە فی الحرب العالمیە
ج- الحروب و المعارک العراقیە و ڕخگاۆنا
ح- معرکە گیسفون مع ژیل
خ- بغداد و حادپ فقدھا الاخیر
د- مختێر تڕریخ حرب العراق.
دوەم: بەرھەمە مێژوویەکان:
ڕ- خلاێەیەکی تآریخی کورد و کوردستان (دوو بەرگ).
ب- مشاھیر الکرد و الکردستان.
ت- تاریخی سلیمانی و وڵاتی.
سێێەم: بەرھەمەکانی دیکە
ڕ- محاسەبەی نیابەت.
ب- دوو تەقەلای بێ سود

- د.کەمال جگە لەوەرگێرانی (٢) کتێبی و سەرپەرشتی سەدان نامەی ماستەر و دکتۆرا و ھەڵسەنگاندنی بۆ دەیان کتێب کردوە، بەرھەمەکانیشی بەنزیکەی سەروو (٣٠) کتێب دەبن و دابەش ئەبن بۆ چەند پۆلێک، ئەوانیش:-
یەکەم: مێژوو بەگشتی وەک کتێبەکانی (مێژوو، ئافرەت لەمێژودا، ڕچواء علی القچایا الدولیە فی الشرق الاوسگ ... ھتد).
دوەم: مێژوی کورد وەک کتێبەکانی (کوردستان لەساڵەکانی شەری یەکەمی جیھانیدا، چەند لاپەرەیەک لەمێژوی گەلی کورد (٢ بەرگ)، مێژوی مەھاباد ... ھتد).
سێیەم: مێژوی عێراق وەک کتێبەکانی (چینی کرێکارانی عێراق، پورە العشرین فی الاستشراق السوفیتی، ێفحات من تڕریخ العراق المعاێر ... ھتد).
چوارەم: مێژوی ئەوروپا وەک کتێبەکانی (رێنیسانس، میکاڤیلی و المیکاڤیللیە، موجز تآریخ اوروبا الحدیپ ... ھتد).

١٥. کۆچی دوایی
- ئەمین زەکی لەساڵی (١٩٤٨ز) کۆچی دوایی کرد و لەگردی سەیوان نێژراوە بەتەنیشت گۆری مستەفا پاشای یاموڵکی.
- د.کەمال لەژیاندا ماوە.

١٦. یەکتر بینینی د. کەمال مەزھەر و محەمەد ئەمین زەکی بەگ
د.کەمال مەزھەر لەدیدارێکدا لەگەڵ رۆژنامەی (ئاسۆ) کەلەژمارە (٥٠١)دا بڵاوبوەتەوە دەڵێت: 
" یەکێک لەوانەی کەمن ھەمیشە ئاماژەی بۆ دەکەم و بەمامۆستای گەورەی خۆمی دادەنێم، خوالێخۆشبوو مامۆستا محەمەد ئەمین زەکی یە"، ھەروەھا دەنوسێت "کابرا پەکی کەوتبوو، چونکە بەمنداڵی دیبوم لەماڵی خۆۆیان لەگەڵ سانیحە خانی کچی مامۆستا ئەمین زەکی، پێم وا بێت لەپۆلی چوار یان پێنجی سەرەتایی بووم کەھاتین لە بەغدا دیمان پاش ئەوە بەماوەیەکی کورت کۆچی دوایی کرد". 
١٧. خاڵی ھاوبەش
د.جەبار قادری مێژوونوس لەمبارەیەوە دەڵێت "ئەگەر شەرەفخانی بەتلیسی باوکی مێژوی کورد بێت، ئەگەر محەمەد ئەمین زەکی بەگ سەقافڵەی مێژونوسانی نوێی کورد بێت ئەوا دکتۆر کەمال بێ یەک و دوو ئەو زانا کوردەیە کەزانستی مێژوی لەلای خوێنەرانی ھاوچەرخی کورد شیرین کرد و مێژوی گەلی کوردی لەچیرۆک و ئەفسانە و باس و خواسی میر و دەرەبەگەوە گواستەوە بۆ مێژوی ھەموو کۆمەڵگەی کوردەواری".


‌‌‌
4/1/2018 10:18:03 PM
Print Friendly and PDF
123
زۆرترین بینراو