هەمەڕەنگ

خەلک بۆ بژێوی ژیانیان روو لە ناوچەی برادۆست دەکەن


بزاڤ:سیروان برادۆستی 

لەگەل ھاتنی وەرزی بەھارخەلک بۆ بژیوی ژیانیان و پەیداکردنی پارەی رۆژانە لەشارەکانی کوردستان ر وو لە شارەدێی سیدەکان دەکەن و خەلکی ناوچەکانی سۆران و ئاکری  و ھەریر و خەلیفان چەندین شوێنی تر بەمەبەستی  گژوگیایی بەھاری.وەک کردنی رێواس وکەنگرو لووش  و ھندرێشە  و کوارگ چەندین جۆری تری گژوگیا.

لەبازارەکانی ھەرێمی کوردستان دەیان فرۆشن ھاوکات ھاونیشتیمان ئاماژەیان بۆ کرد قەیرانی دارایی کاری کردۆتە سەرمان ناچارین بۆ بژێوی رۆژانەمان بچین بۆ رێواس و کەنگر  و کوارگ رۆژانە ۲٠ھەزار _٤٠ھەزار دەستمان دەکەوێت.

 ھەروەھا ھاونیشتیمانیان باسی ئەوەشیان کرد ترس و دلە راو کیی فرۆکە جەنگیەکانی تورکیان لەسەر ە چونکە زۆرێک لە  و شوێنانەی بۆی دەچن بنکە و بارەگاکانی پەکەکەی لێیە.

 ھەروەھا باسیان لەوەش کرد بەیانی زوو دەرۆن بۆ چیاکان تا ئێوارە بە ئافرەت و پیاو کەھاتنەوە بەرھەمەکانیان دەفرۆشن ھەرکەسە و فرۆشیاری خۆی ھیە. ئەوانیش چاوەریی ئەوان دەکەن تا بەرھەمەکانیان دێین.  

لێیان بکرن . ھاوکات فرۆشیارەکان لەبازارەکانی ھەرێم گژوگیایی بەھاری ساغ دەکەنەوە بەشێکیان بۆ شارەکانی ھەولێر  و سلێمانی و دھۆک و ئاکری و سۆران دەی فرۆشن.

‌‌‌
4/2/2018 6:56:25 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو