بزاڤ - ژووری هەواڵ
پزیشکانی چەمچەماڵ یاداشتیەکیان بۆڕای شی بڵاوکردۆتەوە وێنەیە کی بۆ بزاڤ نێدراوە کە دوای ئەوەی ماوەی 12 ڕۆژە بایکۆتیان راگەیاندووە لەهەمان کاتدا داواکان داوای ڕەوان لەبری پاڵپشتی کردن کردووە .
دەقی یاداشتنامەکە لەخوارەوە نووسراوە.
یاداشتنامە
بـــۆ / ڕای گشــــتی
بـــۆ / ڕاگەیانــدنکـــارەبەرێـــزەکان
دوای ئەوەی ماوەی 12 ڕۆژە بایکۆتمان راگەیاندووە لەهەمان کاتدا داواکانمان داوای ڕەوان لەبری پاڵپشتی کردن تا ئێستا لە هەرەشەو بریار بێ سەرو بەرەی خۆیان نەکەوتوون ، سەرەڕای چاککردنی موچەکانمان و لابردنی پاشەکەوت و پێدانی موچەکانمان لەکاتی خۆیدا .هەروەها لەگەڵ داوا گشتییەکەمان داواکارین
بۆ شکاندنی بایکۆت :
۱.بەرێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ هەڵبوەشێتەوە بکرێیتەفەرمانگەیەک سەر بەپارێزگای
۲.یان دەستەی بەرێوەبەرایەتییەکەی هەڵبوەشێتەوە.
۳. هەڵوەشاندنەوەی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی چونکەجگەلەبار گرانی ڕۆڵیان لەهیچ کام داوا ڕەواکانی تەندروستکاراندا نەبووە و چاورێی هیچ هەڵوێست و بوێرییەکیان لێناکەین ، چونکە جگە لەناشرین کردنی حیزب و تەندروستکاران دەوری دیکەیان نەبووە،
٤. بێدەنگ کردنی ئەو کەسانەی کە هەڕەشەی نابەجێ و قسەی نارێک دەکەن .
ت ب / بەجیا لەسەر هەڕەشەکان هەڵوێست و ناڕەزایی و خۆپیشاندان دەکەین
دەستەی داکۆکیاری تەندروستکاران