وەرزش

گواردیۆلا ئەمشەو لە بەردەم یاریەکی مێژوویی دایە !!


گواردیۆلا ئەمشەو لە بەردەم یاریەکی مێژوویی دایە !!

نوسینی : نەوا فەرهاد 

یاری هەفتەی ڕابردووی نێوان مانستی و لیڤەرپول ئەوەی کەس پێشبینی بۆ نەکردبوو لە یاریگایی ئەنفڵێد رویداو لیڤەرپول بە ئاست و ئەنجام توانی تیپکەی پیپ گواردیۆلا تێکبشکێنێت و  بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لێی  بباتەوە ، ئەوەی لە یاری رابردوو ڕوویدا ناکرێت لە هێزو وتواناو پلانە بەهێزەکەی کڵۆپ کەم بکەینەوە چونکە کەم یانە هەبووە بەرامبەر ئەو تیپە وابوێربێت کە گواردیۆلا ڕاهێنەری بووە بەڵام کڵۆپ و یاریزانەکانی لە یاری رابردوو ئەویان کرد بەرامبەر گواردیۆلا و یاریزانەکانی بە سێ گۆڵیش براوە بوون  ،بۆیە دەکرێت ئەمشەویش یانەکەی گواردیۆلا بە سەرکردایەتی دیبڕۆین و سانێ و ئەگوێرۆ  بەهەمان بوێری ئاست و ئەنجامەوە بەرامبەر لیڤەرپول دەربکەون چونکە ئەوەی ئەمساڵ یاریەکانی یانەی مانچستەرسیتی بینیبێ لە خولی ئینگلیزی و ئاست و ئەنجامەکانی خوێندبێتەوە  ئەوەی بۆ دەردەکەوێت کە تۆمارکردنی سێ گۆل و چوارگۆڵ هیچ شتێکی زەحمەت نیە بۆ مانسیتی ،وە لە توانایان دا هەیە هەمان ئەو ڕیمۆنتادایە دووبارە  بکەنەوە کە بارسێلۆنا وەرزی رابردوو کردی بەرامبەر پاریس ، لەوانەیە هەیبەت و گەورەی لیڤەر وەکو پاریس نەبێت بەڵام ئەوەی پارساڵیش بارسێلۆنا کردی بەهۆی بێی هەیبەتی پاریس نەبوو بەهۆیی چەند هەڵەیەک بێی پلانی و خراپی راهێنەرەکەیانەوە بووە بۆیە ئەمشەو دوو ڕاهێنەری یەکجار سەرکێش و بە پلان و بە تەکتیک رووبەرووی یەکتر دەبنەوە ،هەموومان دەزانین ئەرکی کۆلۆپ یاریزانەکانی  ئاسانترە بەهۆی ئەنجامی یاری رابردوویەوە ، بەڵام ئەگەر لیڤەرپوول بەهەمان بوێر و ئاست بەرزی و پلان نێتەوە یاریگا بێگومانم لەوە ئەمشەو تووشی گەورەترین کارەسات دەبێت ،چونکە یاری کردن بەرامبەر ئەو یانەیە گواردیۆلا ڕاهێنەریتی  هیچ ئەمانێکی تێدانیە بۆ ئەنجام ! بەڵام ئەرکە قورسەکەی مانسیتی لەوە دایە ئەمشەو چەندە پێویستی بە گۆڵە دوو هێندەش پێویستی بەوەیە کە نەهێلێ سڵاح و مانێ و فرمینهۆ گۆڵیان لە سەر تۆمار بکەن .





‌‌‌
4/10/2018 4:50:52 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو