مەلا بەختیار: شکستی حکومەت دەگەڕێتەوە بۆ بەرھەم ساڵح
بزاڤـ:
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند: بناغەی شکستی حکومەت دەگەڕێتەوە بۆ بەرھەم، ئەو کاتەی ئەو سەرۆکی حکومەت بوو قەرزێکی زۆری ھێنایە سەر ئەم حکومەتە.
مەلا بەختیار، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند: بناغەی شکستی حکومەت دەگەڕێتەوە بۆ بەرھەم، ئەو کاتەی ئەو سەرۆکی حکومەت بوو قەرزێکی زۆری ھێنایە سەر ئەم حکومەتە، لە سەردەمی حکومەتی ھەرێم بە سەرۆکایەتی بەرھەم سەرمایەدار ھەبووە نەک ١٠٠% بەڵکو ٨٠٠% قازانجی کردووە".
دەشڵێت: مەگەر ئەوە تەنھا بازرگانانی مادەی ھۆشبەر و قاچاغچی فرۆشتنی ھێرۆین قازانج بەو ڕێژەیە بکات".
ووتیشی: بەرھەم لەناو یەکێتیدا تەواو بووە، لە دواین کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ئەنجومەنی سەرکردایەتیش بڕیارماندا، بەرھەم یەکێتی نیشتمانی کوردستان نیە، وە ھەموو ئەو کەسانەی لەناو یەکێتین لە ھەر پلە و پایەیکدا بن، بەڵام لە لیستەکەی بەرھەمن دەردەکرێن، ھەموو ماڵ و موڵکی یەکێتیان لێدەسەنرێتەوە و موچەیان لە یەکێتی دەبڕێت".
|