وەرزش

ڕیاڵ مەدرید بەشکستیش گەیشتە قۆناغی داھاتوو


بزاڤـ: توانا سوەیلی

لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی ھەشتی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای ٣ بە١ لە یاریگای خۆی دۆڕا .

لە تایمی یەکەمدا لە خولەکی ٢  ماریۆ مانزۆکیچ بە لێدانی سەر گۆڵی  پێشکەوتی یوڤی تۆمار کرد و ھێرشە مەترسیدارەکانی یوڤی میوان بەردەوام لە خولەکی ٣٧ بە لێدانی سەر ئیمزای لە سەر گۆڵی دووەم کرد  ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتایی ھات .

لە تایمی دووەمدا لە خولەکی ٦١ بلیس ماتویدی گۆڵی سێیەمی بۆ یوڤی کردوو ئەنجامەکەی بردەوە خاڵی سەرەتا لە خولەکی ٩٣ ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ ڕیاڵ مەدرید ھەژمار کردوو بەھۆی ناڕەزایی دەربڕین لە بڕیاری ناوبژیوان جیانلۆجی بۆفۆن بە کارتی سوار کرایە دەروەی یاریگا و لە خولەکی ٩٨ ڕۆناڵدۆ گۆڵی سەرکەوتن بۆ قۆناغی داھاتوو مسۆ گەر کرد .

بە ئەنجامی ھەردوو یاری چوون یانەی ڕیاڵ مەدرید ٤ بە ٣ گەیشتە قۆناغی چواری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا و یۆڤانتۆسیش ماڵئاوایی کرد .


‌‌‌
4/13/2018 3:09:16 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو