وەرزش

چامپیۆنس لیگ ... بایرن مونشن گەیشتە قۆناغی داھاتوو


بزاڤـ: توانا سوەیلی

لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی ھەشتی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا یانەی سیڤیلیە لە یاریگای ئاریانز ئارینا بووە میوانی بایرن مونشن ھەردوولا بە بێ گۆڵ  یەکسان بوون .

بەدرێژانی ٩٠ خولەکی ھەردوو تایمەکە ھیچ لایەک نەیان توانی تۆڕی گۆڵی یەکتر بھەژێنن و یاریەکەش بە بێ گۆڵ کۆتایی ھات .

لە یاری چوون یانەی بایرن مونشن لە یاریگای سڤیلیە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی بەدەست ھێنا بوو بەم ئەنجامەش گەیشتە قۆناغی چواری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا .



‌‌‌
4/13/2018 3:10:26 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو