هەواڵ

پارتی: لە کەرکووک و سەڵاحەدین بەشداری لە ھەڵبژاردنەکاندا ناکەین


بزاڤـ:

بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: لە کەرکووک و سەڵاحەدین بەشداری لە ھەڵبژاردنەکاندا ناکەین، بەڵام لە مووسڵ و دیالە و ناوچە کوردستانییەکانی دیکە بەشداری دەکەین.

خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ‌ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاند: بۆ ھەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراق وەکو پارتی درووشم و سۆلۆگانی و لۆگۆ و پەیام و بەرنامەیەکی تایبەتمان ھەیە، بەڵام ئێمە بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن پەلەمان نییە و لەم یەک دوو ڕۆژەدا ھەمووی ئاشکرا دەکەین و لۆگۆی ئێمە شیعاری پارتییە،‌ کە لە پەیڕەوی ناوخۆی پارتیدا ئاماژەی پێ دراوە و سۆلۆگانی ئێمە کە شیعاری سەرەکییە، بەیانی ئاشکرای دەکەین و بەرنامە و پەیامی ھەڵبژاردنیش ئاشکرا دەکەین لە ڕێگەی ڕاگەیاندنی خۆمانەوە".

سەبارەت بە ناوچە کوردستانییەکانیش، ووتیشی: لە کەرکووک و سەڵاحەدین بەشداری لە ھەڵبژاردنەکاندا ناکەین، بەڵام لە مووسڵ و دیالە و ناوچە کوردستانییەکانی دیکە بەشداری دەکەین، وەکو زوممار و شنگال و خانەقین و مەخموور و ناوچەکانی دیکە".


‌‌‌
4/14/2018 8:46:19 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو