هەواڵ

پەرلەمانتارێکی گۆران: بەھەزاران کەس لەیەکەی پاسەوانی ٦٥٪ موچەکانیان بڕدڕاوە


بزاڤـ:

ئەندامێکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: بەھەزاران کەس لەیەکەی پاسەوانین لە ماوەی ڕابردودا ٦٥٪ موچەکانیان بڕدڕاوە. 

عەلی حەمەساڵح،پەرلەمانتاری گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: بەرپرسانی باڵای حکومەت و حیزب پاسەوانەکانی خۆیان خستووەتە سەر زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن و ئەو ھێزانەی کە موچەکەیان بەرزە، بەڵام پاسەوانی بارەگار فەرمانگەو دادوەرو قایمقام ھتد".

ووتیشی: ئێستاش ١٠ ملیار دینار دیاریکراوە بۆ پێداچونەوە بە موچەی ھێزەکانی ناوخۆ، ئێمە داوامانکردووە ئەم نادادیە لە پاسەوانی نەھێڵدرێت".

ڕاشیگەیاند: لەگەڵ بەرپرسانی ناوخۆ قسەمانکردووەو ئەم ھەفتەش لیژنەی ناوخۆی لەگەڵ وەزیری ناوخۆ کۆبونەوە دەکەن و ھەموو ھەوڵێک بۆ لابردنی ئەم نادادیە دەدەین".


‌‌‌
4/14/2018 9:48:05 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو