هەواڵ

‌کۆمەڵی ئیسلامی: دەسەڵات ترسی لێنیشتووە


بزاڤـ:

وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند: کە دەسەڵات ترسی لێنیشتووە و کاردەکات بۆ ساردکردنەوەی ھاوڵاتیان لە ھەڵبژاردن.

ڕێبوار حەمەد وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند: دەسەڵات ھەموو ھەوڵێک دەدات خەڵک و جەماوەر لەبەشداریکردن لەھەڵبژاردن ساردبکاتەوە".

ڕاشیگەیاند: لەھەڵبژاردنی ئەمجارەدا دەرفەتی ساختەکاری زۆر کەمە بۆیە دەسەڵات ترسی لێنیشتووە و کاردەکات لەسەر ساردکردنەوەی خەڵکی ناڕازی لەھەڵبژاردن".

سەبارەت بەوەش کەدەگوترێت ھەموو حیزبەکان وەک یەکن و جیاوازییان نییە وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی ووتی: خۆپیشاندانەکانی مانگی ١٢ی ساڵی پار بەڵگەی ڕوون و ئاشکران کە لایەنەکانی بەیەکچاو سەیر ناکرێن لەلایەن جەماوەرەوە".


‌‌‌
4/15/2018 3:23:47 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو