هەواڵ

پۆلیسی سلێمانی: سێ تۆمەتبار دەستگیرکران


بزاڤـ: 

لە ڕاگەیاندراوێکدا کەوێنەیەکی بۆ بزاڤ نێنرداوە پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاندووە: بەتۆمەتی ھێرشکردنە سەر چەند کەسێک و بریندارکردنیان، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ھەواری شاری سەر بەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد".

ڕاشیگەیاندووە: تۆمەتباری یەکەم بەناوی (ە. غ. س) لەدایکبوی ساڵی ۱۹۸۸ بەچەکی جۆری دەمانچە ھێرشیکردۆتە سەر کەسێک و برینداریکردوە، پاش ئاگادارکردنەوەی ھێزەکانی پۆلیس توانرا تۆمەتبارەکە دەستگیر بکرێت".

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت: دوو تۆمەتباری دیکە بەناوەکانی (ە. ع. ع ، س. ڕ. ج) لەدایکبوی ساڵی ۱۹۹۷ و ۲۰۰۲ ، ھێرشیان کردۆتە سەر دوو کەس و بەچەقۆو دەمانچەو برینداریان کردون، پاش ئاگادارکردنەوەی ھێزەکانی پۆلیسی سلێمانی توانرا ھەردو تۆمەتبارەکە دەستگیر بکرێن و دەستبگیرێت بەسەر چەک و چەقۆکەیاندا".

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەش بەوەکردووە" لەئێستادا ھەرسێ تۆمەتبارەکە بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی ٤۰٥_بڕگەی ۳۱ لەیاسای سزادانی عێراقی بەندن و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.


‌‌‌
4/15/2018 3:36:43 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو