وەرزش

پاریس سان جێرمان لە مۆناکۆی بردەوە و بووە پاڵەوانی خولی فەڕەنسی


بزاڤـ: توانا سوەیلی

یانەی پاریس سان جێرمان لە ھەفتەی ٣٣ ی خولی فەڕەنسی میوانداری مۆناکۆی کردوو بە ٧ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەی لێ بردەوە .

گۆڵەکانی پاریس سان جێرمان جیۆڤانی لۆسیلۆ ٢ گۆڵ و دی ماری ٢ گۆڵ و کاڤانی و ڕادمایل فاڵکاو بە ھەڵەو جولیان دراکسلەر لە خولەکەکانی ١٤،١٧،٢٠،٢٧،٥٨،٧٦ ٨٦ تۆمار کران و تاکە گۆڵەکەی مۆناکۆ ڕۆنی لۆپێز لە خولەکی ٣٨ تۆماری کرد بەم بردنەوەیەش یانەی پاریس سان جێرمان نازناوەکەی بەدەست ھێنا .

خاڵەکانی پاریس سان جێرمان بوو بە ٨٧ خاڵ و یانەی مۆناکۆی دووەمیش بە ٧٠ خاڵ لە پلەی دووەمە ، پاریس سان جێرمان توانی لە مێژووی خۆی دا بۆ جاری حەوتەم نازناوەکە بەدەست بھێنێت .


‌‌‌
4/16/2018 9:48:30 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو