راپۆرت

دابەشبکە و حوکم بکە


عبدوڵڵا حەوێز

(Divide and rule) 

- دابەشبکە و حوکم بکە یەکێکە لە تەکتیکە کۆنەکانی سیاسیەت بەمانای بەدەستھێنانی کۆنترۆڵکردنی دەسەڵاتدێت لەرێی دابەشکردن و پارچە پارچەکردنی نەیارەکانەتەوە بۆ چەندین پارچە کە ئەمەش دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی دەسەڵات و کاریگەریان بەرامبەر بەوە کەسە یان حیزبەی کە پلانەکە جێبەجێ دەکات. 
- ئەم تەکتیکە لەلایەن زۆرێک لە حوکمڕانە سەرکەوتووەکانی پێشوو بەکارھێنراوە، لەنێوشیاندا ناپلیۆن بۆنەپارت و جۆلیۆ سیزار و چەندانی تر، تەنانەت ئێستا لە سوریاش لەلایەن بەشار ئەسەد لە دژی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بەکاردەھێنرێت.
- ئێستا لە کوردستان پارتی ھەمان شت بەرامبەر بە یەکێتی دەکات و باری ناوخۆی یەکێتیش یارمەتیدەر بووە بۆ سەرکەوتنی ئەم پیلانەی پارتی: بۆ نموونە جیابوونەوەی سەرکردەکانی گۆران لە یەکێتی بە پلەی یەکەم بەھۆی ناکۆکی ئەم سەرکردانەبوو لە شێوەی مامەڵەکردن لەگەڵ پارتی، ئینجا ھەرچەندە لەدوای وەفامی مام جەلال رەوشی یەکێتی بەرەو خراپی زیاتریش چوو بەڵام بەشێکی ھۆکاری جیابوونەوەی بەرھەم ھەر دەستەوەردانی پارتی بوو لە ململانێکانی ناو یەکێتی بە پشتیوانیکردن و نزیکبوونەوەی لە بەشێک لە سەرکردەکانی یەکێتی و دژایەتی بەشێکی تر، ئینجا مەوزوعی دروستبوونی لیستەکەی شاسواریس لەناوچەی جێ نفوزی یەکێتی پەیوەندی بە دەستەوردانی پارتی ھەیە، تەنانەت لە سەرکردایەتی ئێستای یەکێتیش پارتی کردوونی بە دوو پارچەوە بە پیشتیوانی و نزیکبوونەوە لە بەشێکیان کۆسرەت و نەجمەدین کەریم و تاراددەیەک مەلا بەختیار و دژایەتی قوتبەکەی تری ناو یەکێتی کە لەلایەن بافیل و لاھورەوە سەرکردایەتی دەکرێت
- وەک دەبینین ئەم تەکتیکی دابەشبکە و حوکم بکەی کە پارتی جێبەجێ کردووە تەواو سەرکەوتوو بووە چونکە پێشتر یەکێتی ھەرەشەیەکی گەورەبوو لەسەر دەسەڵاتی پارتی چونکە ھێزیان تەقریبەن بەقەدەریەک بوو و بەڵام ئێستا دوای پارچە پارچەبوونی ئەم حیزبە بۆ چەندین حیزبی بچووکتر دەبینین کە پارتی لە چاو ئەم حیزبانە زۆر بەھێزترە بە ھەموویانەوە
- تەبعەن بەشێکی تری ئەم تەکتیکە ئەوەیە کە نەھێڵێت ئەم حیزبانە دوای پارچە پارچەبووین ھیچ ھاوپەیمانیەتیەکی بەھێز پێک بھێنن چونکە ئەمەش رەنگە ببێتە ھەرەشە بۆ سەر حوکمی ئەم پارتە، بۆیە دەبینین بۆ نموونە کە یەکێتی و گۆڕان ھەوڵی ھاوپەیمانیەتیاندا، بەشێکی سەرەکی سەرنەکەوتنی ئەم ھاوپەیمانیەتیە پارتی بوو کە بێگومان بۆ ئەوەش دەبێت گلەیی لەم حیزبانە بکرێت نەک پارتی چونکە ئەم تەکتیکە لە سیاسەت تەواو شەرعیە و ئەم خەتایە لەم حیزبانەیە نەک پارتی.


‌‌‌
4/16/2018 9:59:14 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو