هەمەڕەنگ

دوو گەنج ھاوشێوەی فەیسبوک و تویتەر تۆرێکی کۆمەڵایەتی دروست دەکەن


بزاڤـ: سیروان برادۆستی 


دوو گەنجی دانیشتووی قەزای سۆران تۆڕێکی کۆمەڵایەتی ھاوشێوەی فەیسبوک و تویتەر و ئینیستیگرام دروستکردووە و خەونی ئەوەیان ھەیە تۆڕەکەیان فراوان بکەن تا خەڵکێکی زۆر بەکاری بھێنن.

تۆڕەکەی ئەو دوو گەنجە کە ناوی (تۆڕ میکس)ە، دوای سێ مانگ کارکردنی بەردەوام دروستکرا و جگە لە زمانی کوردی، دەتوانرێت بە زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی و روسی و ھۆڵەندی کاری پێبکرێت.

ئێستا ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە ٢٠ ھەزار بەکارھێنەری ھەیە لە ناوخۆی ھەرێم و دەرەوەی وڵات، کە دەتوانن گفتوگۆ لەگەڵ یەکتریدا بکەن لە ڕێگای پەیام و دەنگ و ڤیدیۆوە، ھەروەھا ھەل بۆ کەسانی بازرگان و فرۆشیار و خاوەن دووکانەکان رەخسێنراوە کە کاڵاکانیان نمایش بکەن و کڕیاری زیاتر وەدەست بخەن ھاوکات 
ئەو دوو گەنجەی کە تۆڕەکەیان دروستکردووە دەڵێن، تا ئێستا ھیچ کەس و لایەنێک ھاوکاری نەکردوون و ئەگەر ھاوکاری بکرێن دەتوانن کێبرکێی تۆڕە کۆمەڵایەتییە جیھانییەکان بکەن. ئەو دوو گەنجە لەبەشی ئایتی پەیمانگایەکی ئەھلی خوێندکاران و دەڵێن ئامانجیان ناساندنی زمانی کوردییە بە ھەموو جیھان


‌‌‌
4/26/2018 11:30:56 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ