هەواڵ

سەرکردەیەکی یەکێتی بۆ مەسرور بارزانی: بە چ ڕویەکەوە باسی ڕێفراندۆم و خیانەت ئەکەیت


بزاڤـ: 

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی وەڵامی مەسرور بارزانی دەداتەوە دەڵێت: ئێمە دەزانین کە ئێوە بە ئەجندای چ قارداش و چ دەوڵەتێک کاردەکەن و ئەو خەونەتانمان لەناو برد پێم ناڵێن بە چ رویەکەوە باسی ڕێفراندۆم و خیانەت ئەکەن.


بڵێسە جەبار فەرمان،ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیەتی: ھەرکەسێک چاوپێکەوتنەکەی بەرێزتی بینیبێت و بەوردی گوێی لێ گرتبێت دەزانیت کە ئاستی زانیاریتان چەند بەرزە.لەو چاوپێکەوتنەدا ، جورئەت دەکەی و دەڵێی کە ئێمە ئاگادار بووین و دەمانزانی ھێز ھێنراوە بۆ نزیک کەرکوک بەڵام بڕوامان نەدەکرد ھێڕش بکەن بەرێزم جەنابت و پارتەکەت بە توقعات سیاست ئەکەن بۆیە ئەم ھەرێمەتان گەیاند بەم ڕۆژە


دەقی نوسینەکە

بۆ کوری سەرۆکەکەی ئالی بەرزان

ھەرکەسێک چاوپێکەوتنەکەی بەرێزتی بینیبێت و بەوردی گوێی لێ گرتبێت دەزانیت کە ئاستی زانیاریتان چەند بەرزە.لەو چاوپێکەوتنەدا ، جورئەت دەکەی و دەڵێی کە ئێمە ئاگادار بووین و دەمانزانی ھێز ھێنراوە بۆ نزیک کەرکوک بەڵام بڕوامان نەدەکرد ھێڕش بکەن بەرێزم جەنابت و پارتەکەت بە توقعات سیاست ئەکەن بۆیە ئەم ھەرێمەتان گەیاند بەم ڕۆژە کەچی ئێستاش گردبوونەوەی مامۆستایان و کەرتی تەندروستی کە بۆ قوتی خۆیان و منداڵیان دێنە سەر شەقام بە راست نازانی و تانەیان لێدەدەیت جەنابت مەسئولی دەزگای پاراستنی و نابێت و ناکرێت بە توقعات کار بکەن دیارە و روونە کە ئێوە مەبەستان بوو کەرکوک وەکو عفرین و موسڵی لێ بێت و ھەموو ھاوڵاتیانی ئاوارەبن وشارەکە نوقمی خوێن و تەختی زەوی بکرێت ئێمە دەزانین کە ئێوە بە ئەجندای چ قارداش و چ دەوڵەتێک کاردەکەن و ئەو خەونەتانمان لەناو برد پێم ناڵێن بە چ رویەکەوە باسی ڕێفراندۆم و خیانەت ئەکەن؟؟؟

دوو فاقیتان لە فەرشە سورەکەی عەبادیەوە رەنگی تۆختر دەبێتەوە، ئێوە سور خەڵاتی خیانەتی گەورەی نیشتمانین، خەندەقی رۆژئاواو دەیان بارەگای جەندرمەی تورکیا لەناو خاکی باشورو فرۆشتنی ژنە پاکیزەکانی شەنگال و خاک فرۆشی نمونەی تازەی مێژووی ناپاکیتانن نمونەی تر زۆرن, بەڵام ئێمە دروشمی ناردنی تیمێکی بەھێزمان بۆ بغداد بەرز کردۆتەوە وە مەبەستمانە لە ھەموو حزب و قەوارەکان کەسانی کوردپەروەر سەرکەون و لەبغداد پێکەوە کیانێکی کوردی بەھێز دروست بکەین بۆیە تەرکیز بکەنە سەر خۆتان و کارو کردارتان و واز لە تۆمەت بەخشینەوە بێنن بۆ پەردەپۆش کردنی ھەڵەکانتان و شکستەکانتان 


‌‌‌
4/27/2018 3:11:18 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ