هەمەڕەنگ

سەوزە گەڵاپانەکان تەندروستی دڵ دەپارێزن


بزاڤـ: 

توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی دەڵێ سەوزە گەڵاپانەکانی وەک سپێناخ و مەعدەنووس تەندروستی دڵ دەپارێزن، بەھۆی ئەوەی بە ڤیتامین (کەی K) دەوڵەمەندن.

توێژەرەکان لە زانکۆی ئۆگۆستای ئەمریکاوە بوون و ئەنجامی توێژینەوەکەیان لە جۆرناڵی زانستی (The Journal of Nutrition) بڵاوکردووەتەوە.

توێژینەوەکە لەسەر ٧٦٦ نەوجەوان ئەنجامدراوە کە تەمەنیان ١٤-١٨ ساڵ بووە، نیوەیان کچ و نیوەیان کوڕ بوون.

لە توێژینەوەکەدا بۆ ماوەی ھەفتەیەک خەمڵاندن کراوە بۆ نەریتی خۆراکیی و چالاکیی جەستەیی نەوجەوانەکان لەلایەک و تەندروستی سکۆڵەی چەپی دڵیان لەلایەکی دی.

توێژەرەکان بۆیان دەرکەوت ئەو نەوجەوانانەی بڕێکی کەمتر لە سەوزە گەلاپانەکانی دەوڵەمەند بە ڤیتامین (کەی) یان خواردووە، ئەگەری زۆرتر بووە تووشی گەورەبوونی سکۆڵەی چەپی دڵیان ببن.

گەورەبوونی سکۆڵەی چەپی دڵ، لەو ھۆکارانەیە کە رێگەخۆشدەکات بۆ سستبوونی دڵ و نەخۆشییەکانی دیکەی دڵ و بۆڕییەکانی خوێن. 


‌‌‌
4/27/2018 4:23:34 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ