هەواڵ

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی: ٣ ڕاوچی دەستگیرکران


بزاڤـ:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو دا ٣ ڕاوچی دەستگیرکران


لەوبارەیەوە عقید ھێمن کمرخان افندی،  بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بە بزاڤی ڕایگەیاند:  لە ( ٢٤ )  کاتژمێری ڕابردوودا لەئەنجامی گەڕان و پشکنینی مەیدانی لەھەریەک لە سنورەکانی سەیدێادق و ناحیەی سیتەک مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستان توانیویانە ( ٣ سێ ) ڕاوچی دەستگیر بکەن ھاوکات دەستیش بگرن بەسەر چەند کەل و پەلێکدا بەم شێوەیە".

مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سیتەک توانیان ٢ دوو ڕاوچی لەکاتی ڕاوکردنی باڵندەدا دەستگیربکەن و دەستیش بگرن بەسەر ( دوو تاپڕ لەگەڵ ٧ حەوت گولەی تاپڕ + ٤ چوار کەوی زییندو لەگەڵ   ٢ دوو دەستە داو ) دا".

ووتیشی: لەلایەن مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستانی سەیدێادق لەناودەریاچەکەدا توانیان یەک ھاووڵاتی لەسەر دیاردەی ڕاوکردن دەستگیربکەن و دەستیش بگرن بەسەر ( ١٠ دە )تۆڕ و یەک بەلەم و چەند  ماسی یەکی قەبارە جیاوازدا".

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان باسی لەوەکرد، لەگەڵ ئەوەی ڕاوچیەکان و کەل و پەلە دەست بەسەرداگیراوەکان ڕادەستی یاسا کران بۆ لێپێچینەوە  ھاوکات دوپاتی کردەوە کە مەفرەزەکانیان بەردەوامیان دەبێت لەپێناو پارێزگاریکردن لە سروشت و ژینگەی کوردستان و دەستگیرکردنی سەرپێچیکاران.





























































































































































































‌‌‌
4/29/2018 6:13:15 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ