هەواڵ

كاكه‌مین نه‌جار: هه‌ڵه‌مكرد خیانه‌تی‌ 16ی‌ ئاب نه‌بوو


بزاڤـ:

لەکاتی بەڕێوەچوونی ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەکان لەشاری ھەولێر، ئێوارەی ئەمرۆ یەکشەممە، کاکەمین نەجار بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەھەولێر، لەکاتی پێشکەشکردنی ووتارێکی حەماسیدا کەوتە ھەڵەوە.


کاکەمین نەجار لەکاتی وتارێکدا لەشاری ھەولێر ڕایگەیاند ئەوەی خیانەتی ١٦ی ئابی لەگۆڕنا بارزانی بوو"چونکە ئەوان مەبەستیان داگیرکردنی سەرجەم کوردستان بوو".

پاشان ئامادەبووان ھاواریانکرد "١٦ی ئۆکتۆبەر نەک ١٦ی ئاب" دواتر کاکەمین نەجار داوای لێبوردنی کردوو وتی"من مەبەستم ١٦ی ئاب نەبوو مەبەستم ١٦ی ئۆکتۆبەر بوو".

کاکەمین نەجار وتی"ئەوەی خەونی داگیرکردنی کوردستانی لەسحێلاو پردێ لەگۆڕنا بارزانی بوو".

ئەم ووتارەی کاکەمین نەجار لەچوارچێوەی ھەڵمەتەکانی بانگەشەی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو لەشاری ھەولێر .


‌‌‌
4/29/2018 7:20:36 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ