هەواڵ

مەحمود سەنگاوی: مەسرور و حزبەکەی خیانەتەکانیان ھێندە زۆرە لە تەوقی سەریان زیادە


بزاڤـ:

مەحمود سەنگاوی،ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی وەڵامی مەسرور بارزانی دەداتەوە دەڵێت:  ئەگەر ١٦ی ئۆکتۆبەر خیانەت بێت ئەوا مەسرور و حزبەکەی خیانەتەکانیان ھێندە زۆرە لە تەوقی سەریان زیادە.

مەحمود سەنگاوی،ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی دەڵێت: مەسرور بارزانی دەڵێت یەکێتی لە ١٦ی ئۆکتۆبەردا خیانەتی کردووە، من بەرگری لە ھیچ کەس ناکەم گەر خیانەتێکی کردبێت بەڵام ئەگەر ١٦ی ئۆکتۆبەر خیانەت بێت ئەوا مەسرور و حزبەکەی خیانەتەکانیان ھێندە زۆرە لە تەوقی سەریان زیادە".

دەشڵێت: ئێمە لەگەڵ جنێودان و تشھیر کردن نین بە ھیچ لایەنێک، پێمان وایە بە جنێودان و تەشھیرکردن تەنھا نەیارەکانمانی پێ گەورەدەبن، وەختی خۆی ھەندێک برادەرمان ھێندە ھێرشیان کردە سەر د.ھەڤاڵ ئەبوبەکر وا گەورەیان کرد٢٧٠ ھەزار دەنگی ھێنا".


‌‌‌
4/29/2018 11:27:57 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ