هەواڵ

لە سۆران گوندێک بانگەشەی ھەڵبژاردن قەدەغە دەکات


بزاڤـ: سیروان برادۆستی

دانیشتوانی گوندی ھەسنانی سەر بە قەزای سۆران بانگەشەی ھەلبژاردن لە تەواوی لایەنە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان قەدەغە دەکەن.

ئومێد، ھاوڵاتیەکی گوندی ھەسنان بە بزاڤی راگەیاند: وەک فشار بۆ حیزبەکان  و لایەنەپەیوەندارەکان لێ ناگەڕین ھیچ قەوارەیەکی سیاسی لە گوندی ھەستان بانگەشەی ھەڵبژاردن ئەنجامبدات".

ووتیشی: ھیچ  پۆستەر و لافیتە و وێنەی کاندید نیە لە گوندەکەیان".

ڕاشیگەیاند: بەرپرسانی بەڵێنی زۆریان پێداون بۆ جێ بەجێکردنی پرۆژەی خزمەت گوزار ی لە گوندەکەمان بەڵام ھیچ شتیک نەکراوە وەک نەبونی بنکەی تەندروستی و خراپی رێگاو بان و نەبونی ئاو ئاوەرۆ".

گوندی ھەسنان دەکەوێتە دامێنی چیای حەسەن بەگ سەر بە قەزای سۆرانە نزیکەی ٤٠٠خێزان دانیشتوی ئەو گوندەن ژیانی ھاوڵاتیانی بەزۆری کاری کشتوکاڵیە وئاژەڵداریەوە خەریکن ھاوکات سەرای قەدەغە کردنی بانگەشەی ھەڵبژاردن ھاولاتیانی گوندەکە بەشداری دەنگدان دەکەن.


‌‌‌
4/30/2018 10:32:45 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ