هەواڵ

باوکی یوسف محەمەد دەستی لە یەکگرتوو کێشایەوە


بزاڤـ: 

محەمەد سادق، باوکی د.یوسف سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردوستان کە یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی یەکگرتووی ئیسلامی ڕایگەیاند: دەستی لە یەکگرتوو  کێشاوەتەوە.

محەمەد سادق، لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیەتی" لە میانی لێدوانێکمان بۆ کەناڵی سپێدە بۆ دەڕبرینی پشتیوانیمان بۆ لیستی ١٧٥ بەڵام لەو رۆژەوە لە ڕێی فەیسبوک و چەند ماڵپەڕێکەوە شیواندنی بۆ کراوە بە ئامانجی بەکارھێنانی بۆ بانگەشەی لیستی ١٧٥ لەسەر حسابی لێدان لە شەخسی کوڕەکەم دکتۆر یوسف".

دەشڵێت: پێمان سەیر بوو کە تا ئێستا بڕوایان بە ئەندامەکانیان نییە بە تایبەت ئەندامانی دامەزرێنەری وەکو ئێمە. دێن پرسیاری ئەوەمان لێئەکەن کە پاڵپشتی چ لایەنێک ئەکەین و لە میدیاکان و فەیسبوک بۆ مەرامی بانگەشەی ھەڵبژاردن بەکاری دەھێنن لە دژی د. یوسفی کوڕم. من لە ئێستاوە بێبەری بونی خۆم لەو حیزبە رائەگەینم".

دەقی ڕاگەینراوەکە:

بسم الله الرحمن الرحيم
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِن جَاءَكُمْ فَاسِقٌ بِنَبَإٍ فَتَبَيَّنُوا أَن تُصِيبُوا قَوْمًا بِجَهَالَةٍ فَتُصْبِحُوا عَلَىٰ مَا فَعَلْتُمْ نَادِمِينَ
پەیامێک بۆ خەڵک و دەنگدەرانی کوردستان.
دوای ئەوەی رۆژی ٢٦ ی ٤ی ٢٠١٨ بەدڵێکی ساف و پڕ جۆشی ئیمانی ئامادە بووین لە ئیحتیفالی بانگەشەی لیستی 175ی یەکگرتوو، لە میانی لێدوانێکمان بۆ کەناڵی سپێدە بۆ دەڕبرینی پشتیوانیمان بۆ لیستی ١٧٥ بەڵام لەو رۆژەوە لە ڕێی فەیسبوک و چەند ماڵپەڕێکەوە شیواندنی بۆ کراوە بە ئامانجی بەکارهێنانی بۆ بانگەشەی لیستی ١٧٥ لەسەر حسابی لێدان لە شەخسی کوڕەکەم دکتۆر یوسف.
پێمان سەیر بوو کە تا ئێستا بڕوایان بە ئەندامەکانیان نییە بە تایبەت ئەندامانی دامەزرێنەری وەکو ئێمە. دێن پرسیاری ئەوەمان لێئەکەن کە پاڵپشتی چ لایەنێک ئەکەین و لە میدیاکان و فەیسبوک بۆ مەرامی بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاری دەهێنن لە دژی د. یوسفی كوڕم. من لە ئێستاوە بێبەری بونی خۆم لەو حیزبە رائەگەینم کە بەو شێوەیە مامه‌ڵه‌ لەگەڵ ئەندامە سەرەکییەکانی خۆیاندا دەکەن ئیتر ئەبێت چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم گەلە ستەمدیدەیە بكه‌ن. 
یوسف پەروەردەی خۆمەو خۆم پەروەردەم کردووە ئەزانم چەند پارێزكاره، تەنانەت نەزیهترە لە زۆر لەوانەی کە خۆیان بە پێشەوا ئەزانن. کوڕی من ئەگەر بۆ پلەو پۆست و پارە ئامادە بوایە به‌ وازهێنان له‌ بیروباوه‌ڕه‌ سیاسیه‌كه‌ی, ئێستا بازاڕی ئێوە بەو شێوەیە نەدەبوو هەر بۆیە متمانەی تەواوم پێیەتی و جێگای شانازی من و ئەندامانی خێزانەکەم و تەواوی خەڵکی بە ئەمەکی کوردستانە.
خوایە تۆ خۆت ئاگاداری دڵی منیت، خۆت پشت و پەنای زوڵملێکراوانیت.
م. محمد صادق عبدالقادر
باوکی د. یوسف
٣٠/ ٤/ ٢٠١٨



‌‌‌
4/30/2018 10:45:48 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ