هەواڵ

مەلا بەشیر: شانازی بەوە دەکەم کاندیدی پارتیم


بزاڤـ:   

کاندیدێکی سەربەخۆی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەڵێت: شانازی بە خۆمەوە دەکەم بتوانم لەگەڵ تیمێکی بەھێزدا بەرگری لە کوردستان بکەم.

مەلا بەشیر حەداد، کاندیدی  پارتی لە پارێزگای ھەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ھۆکاری خۆکاندیدکردنی بەندە وەک کەسێکی سەربەخۆ لەسەر لیستی پارتی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە".

دەشڵێت: من دەمەوێ لە داھاتوودا لەگەڵ تیمێک کار بکەم لە پەرلەمانی عێراق پێگە و قورساییی خۆی ھەبێت و بتوانم بەرگری لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان بە گشت پێکھاتەکانییەوە بکەم".

ڕاشیگەیاندووە:  ئێستا من کاندیدی لیستی پارتیم و شانازی بەوە دەکەم من کاندیدی پارتی بم، چونکە لیستی  پارتی بەھێزترین لیستی ھەرێمی کوردستانە و پارتی ئەو حزبە بەھێزەیە ھەموو کات لە عێراق و کوردستان دەتوانێ تای تەرازووی ھێز بگۆڕێت و کاریگەریی خۆی ھەیە لە گۆڕەپانی سیاسیدا.   


‌‌‌
5/2/2018 9:42:46 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ