هەواڵ

ئەنجامی بەرایی پارێزگاکانی عێراق بڵاوکرایەوە


بزاڤ :


بە پێی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان، کە ئێن ئاڕ تی لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانەوە دەستی کەوتووە،  لیستەکەی عەبادی لە سەر ئاستی عێراق لە پلەی یەکەمدایە.

بە گوێرەی ئەو ئەنجامانە، لیستی نەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی ٦١ کورسی بەدەستهێناوە، لیستی سائیرونی موقتەدا سەدریش بە ٥٠ کورسی پلەی دووەمی گرتووە.

هەروەها لیستی فەتح کە هادی عامری سەرۆکایەتی دەکات ٣٩ کورسی هێناوە، وەتەنییەش ٢٩ کورسی، ٢٤ کورسیش بۆ دەوڵەتی یاسا.

لیستی حیکمەی عەمار حەکیمیش ۲۲ کورسی بەدەستهێناوە، لەگەڵ ١٨ کورسی بۆ هاوپەیمانی بڕیاری عێراقی.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەشێک لە لایەنە عێراقییەکان، ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنەکەیان ڕەتکردەوە و داوای ئەوەیان کرد دەنگەکان بە دەست بژمێردرێت.


‌‌‌
5/14/2018 12:14:50 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو