لالیگا... لیڤانتی سەرکەوتنەکانی بەرشەلۆنەی ڕاگرت
بزاڤ : توانا سیوەیلی
یانەی لیڤانتی میوانداری یانەی بەرشەلۆنەی کردوو لە یارییەکی پڕ گۆڵ دا بە 5 گۆڵ بەرامبەر بە 4 گۆڵ یارییەکەی لێ بردەوە .
لە هەفتەی 37 ی خولی تۆپی پێی پێی یانەکانی ئیسپانیا هەردوو یانەی لیڤانتی و بەرشەلۆنە ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە .
گۆڵەکانی لیڤانتی ئیمانیۆل بواتینگ 3 گۆڵ و ئینس بردهی دوو گۆڵیان لە خولەکەکانی 9،31،46،50، 56 تۆمارکران
گۆڵەکانی یانەی بەرشەلۆنە کۆتینهۆ هاتریک 3 گۆڵ و لویس سوارێز بەلێدانی سزا تۆماریان کرد
یانەی بەرشەلۆنە دوای چەندین سەرکەوتن لەم وەرزە تووشی یەکەم شکست هات .
یانەی بەرشەلۆنا لە پێشەنگی مایەوە بە 90 خاڵ و یانەی لیڤانتیش بە 46 خاڵ لە پلەی پانزەیەمە .
|