وەرزش

ئایا گریزمان گونجاوە بۆ بەرشەلۆنە ؟


ئایا گریزمان گونجاوە بۆ بەرشەلۆنە؟
بەرشەلۆنە بۆچی دەیەوێت بۆندی گریزمان ئەنجام بدات؟

نوسینی : ڕەوەز ئەحمەد ڕۆژنامەنووس و شیکەرەوەی وەرزشی

دەنگۆی نزیکبونەوەى گریزمان لە بەرشەلۆنە و دانانی درێسی ژمارە 7 بۆ ئەو یاریزانە ، هاندەرانی بەرشەلۆنەى کردوە بەدوو بەشەوە، هەندێک پێیانوایە زیایەیە و کێشەی زیاترە لە قازانج، هەندێ پێیانوایە پیویستە
مەبدەئیەن گریزمان نزیکە لە بەرشەلۆنە و بەو پێیەى نرخی هەڵوەشاندەوەى گرێبەستەکەى 100 ملیۆن یۆرۆیە و راگەیاندنەکان تەئکید دەکەنەوە کە بەرشەلۆنە ئامادەیە بیدات .
بەکورتی باسێکی گریزمان دەکەین بزانین سودی دەبێت بۆ بەرشەلۆنە یان نا؟

// گریزمان رێک ئەو یاریزانەیە کە بەرشەلۆنە دەیەوێت، لە روی خیبرەوە ، لە سۆسیداد یاریی کردوە ، سێ وەرزی لەگەڵ ئەتلەتیکۆ بەڕێ کردوە، واتە یاریزانێکی نمونەییە بۆ خولی ئیسپانیا، ئەزمونیشی پەیدا کردوە لەگەڵ ئەتلەتیکۆ و بۆ چامپیۆنز لیگ و خولەکانی ئەوروپاش کەسێکی نمونەییە

// لە روی ئاستەوە گریزمان سێ وەرزە ئاستێکی نمونەیی پێشکەش دەکات و یەکێکە لەو یاریزانانەى کە تەرکیزی لەسەر تۆپی پێیە و گرنگە یاریزانێک سێ وەرز لەسەر یەک باشترین یاریزانی یانەکەى بێت

// چونی گریزمان بۆ بەرشەلۆنە، بەماناى دانیشاندنی دیمبلی یان سوارێز نایەت، جارێ دڵنیا بن لەوەى هیچ یاریزانێک نییە بەرشەلۆنە کریبێتی بە مەرجی پێکهاتەى سەرەکی، باشترین نمونە کۆتینیۆیە کە ئەوە نیو وەرز کۆتایی هات هێشتا پێکهاتەى سەرەکی مسۆگەرنەکردوە، 

// گرێبەستی گریزمان هەم بۆ ئێستا گرنگە چونکە یاریزانێکی ئامادەیە بۆ خول و بۆ چامپیۆنزلیگ، هەم بۆ داهاتوش گرنگە چونکە لە روی تەمەنەوە زۆر گەورە نییە ، جگە لە خاڵی بەهێزی ئەو یاریزانە کە دەتوانێت لە چەند پێگەیەک یاریی بکات

// کرینی گریزمان بۆ رکابەری کردنی سوارێز و لەکاتی دابەزینی ئاستی ئەو هێرشبەرە بۆ بەرشەلۆنە زۆر گرنگە، کەس لە بەرشەلۆنە باشتر گریزمان ناناسێت، کەسیش لە گریزمان باشتر بەرشەلۆنە ناناسێت، واتە پەیوەندییەکی بەهێز گرێیان دەدات

// دەبێت ئەوە بزانین کە ئیدارەى بەرشەلۆنە دوو ساڵە هەوڵ بۆ ئەوە دەدات تیپێک دروستبکات لە ژێر سێبەری میسی بێتە دەرەوە، کە دەڵێم ژێر سێبەری میسی، واتە ئەگەر میسی یارییەک خراپ یاریی کرد، یان یارییەک پێکان بوو ، یان یارییەک پشوو بوو، تیپەکە بتوانێت بیباتەوە، چەکی بەهێزی تری پێبێت جگە لە میسی
سەیرکەن لە یاریی رۆما میسی خراپ بوو، بەرشەلۆنە دۆرا، بەرامبەر لیڤانتی میسی پشوو بوو بەرشەلۆنە دۆرا، بەرشەلۆنە دەیەوێت ئەو کێشەیە چارەسەر بکات، دەیەوێت لەکاتی ئامادەنەبونی میسی ش ، تیپەکە بتوانێت رکابەری بکات، بە کڕینی کۆتینیۆ و دواتر کڕینی گریزمان، ئەو بارودۆخە تا رادەیەک چارەسەر دەبێت، ئەبێ ئەوەش بزانین کە میسی تەمەنی بەرەو گەورە بون دەچێت و تا ئێستا ئەو هاوکاری تیپەکەى کردوە، کاتی ئەوەیە ئیتر تیپەکەش هاوکاری بکات و رێز لەو ماندوبونەى 15 ساڵی رابردووی بگیرێت، وەک ئەوەى لە بەرامبەر ئینێستا کرا.


‌‌‌
5/14/2018 4:42:41 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو