هەواڵ

شەش لایەنەکە ئەنجامەکانى هەڵبژاردنیان ڕەتکردەوە



بزاڤ :

شەش لایەنەکەی ھەرێم لە دوای کۆبوونەوەیان لە ھەولێر ڕایانگەیاند، ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنیان پەرلەمانی عێراق ڕەتدەکەنەوە و داوادەکەن لە کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان بەدەم داواکارییەکانیانەوەبێت.


ئەمڕۆ سەرکردەکانی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری و گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ و بزوتنەوەی ئیسلامی و حزبی شیوعی لە مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی لە شاری ھەولێر کۆبوونەوە و لە دوای کۆبوونەکە لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایانگەیاند، ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕەتدەکەنەوە.


 لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە  "بە داخەوە پرۆسەی دەنگدانی ئەلیکترۆنییەکە ڕووبەرووی دەستێوەردان و ساختەکاریەکی بەرنامە بۆ دارێژراوی پێش وەختە بووەتەوە، دوای تاوتوێکردنی پرۆسەکە کۆبوونەوە گەیشتە ئەم چەند بڕیارەی خوارەوە : 

١-رەتکردنەوەی ئەنجامە بەراییەکان و کۆی پرۆسەکە بە ھۆی زەوتکردنی ئیرادەی جەماوەری کوردستان و دزینی دەنگەکانیان .

٢- داوای دووبارەکردنەوەی ئەو ھەڵبژاردنە دەکەینەوە لە ھەرێمی کوردستان و پارێزگای کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان لە ژێر چاودێری نێودەوڵەتی بەزووترین کات . 

٣-ئامانجی راستەقینەی لایەنەکانی بەشدار لە کۆبوونەوەکە بریتییە لە بەرگریکردن و گەڕانەوەی مافی راستەقینەی دەنگدەرانی گەلەکەمان .

٤- بۆ ئەم مەبەستەی سەرەوە ھەموو رێکارە سیاسی و یاسایی و مەدەنیەکان دەگرینە بەر دوور لە ھەموو جۆرە توند و تیژیەک.

٥- پێکھێنانی لێژنەیەکی ھاوبەش لە ھەماھەنگی نێوان ئەم ٦ لایەنەکە بۆ بەدواداچوون و گێرانەوەی دەنگە دزراوەکانی جەماوەر و دەرگاش کراوەیە لەبەردەم ھەر لایەنێکی تری سیاسی کە ئامادەبێت بەرگری لە مافی دەنگدەرانی گەلەکەمان بکات" .



‌‌‌
5/14/2018 5:51:24 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ