پاریس سان جێرمان ڕاهێنەرێکی نوێی بۆ یانەکەی دیاری کرد
بزاڤ : توانا حسن سیوەیلی
ئیدارەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ئاشکرای کرد کە بە شێوەیەکی ڕەسمی گرێبەست لەگەڵ تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی واژۆ دەکات بۆ وەرزی داهاتوو بۆ شوێنگرتنەوەی ئۆنای ئیمری ئیسپانی .
یانەی پاریس سان جێرمان لە تۆڕەکانی ئینتەرنێت و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پەیوەندی کردنی تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی بۆ ماوەی دوو وەرز بۆ ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەی پاریس سان جێرمان ڕاگەیاند و تۆخێل پێشەر ڕاهێنهری یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بووە .
ئۆنای ئێمری ڕاهێنەری پێشووی یانەی پاریس سان جێرمان توانی لەم وەرزەی ڕابردوو سەرجەم نازناوە ناوخۆییەکان بۆ یانەکەی بەدەست بهێنێت .
|