وەرزش

بە فەڕمی مانچینی بووە ڕاهێنەری ئیتاڵیا



بزاڤ : توانا حسن سیوەیلی 

لە بە یاننامەیەکی فەڕمی دا یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا گرێبەستی لەگەڵ ڕاهێنەری نوێی هەڵبژاردەکان ڕۆبێرتۆ مانچینی بڵاو کردەوە .

 گرێبەستەکەی ڕۆبێرتۆ مانچینی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بۆ ماوەی دوو ساڵ و بە بڕی مووچەی ملیۆنی و وە هەتا تا دوای یۆرۆی 2020 لەگەڵ هەڵبژاردەکە بەردەوام دەبێت .

ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆڕت بڵاوی کردۆتەوە کە یەکێک لە داواکارییەکانی مانچینی لە یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا گەڕانەوەی ماریۆ باڵۆتێلیە بۆ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا .

دوای ئەوەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا نەیتوانی سەربکەوێت بۆ مۆندیالی 2018 ی ڕوسیا یەکێتی تۆپی پێی ‌ئیتاڵیا فنتۆرای ڕاهێنەری پێشووی ئیتاڵیای لە پۆستەکەی دوورخستەوە و مانچینی وەک ڕاهێنەری نوێ ناسێنرا .


‌‌‌
5/15/2018 5:20:24 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ