هەواڵ

سەرکردەیەکی پارتی: یەکێتی قۆڵی لایەنەکانی بڕی و گۆڕانیش لە دایکبوی ساختەیە


بزاڤـ: 

ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: بزووتنەوەی گۆڕان کە ئێستا ھاواری لێ ھەستاوە و دەڵێت یەکێتی نیشتمانی ساختەی کردووە«بە راستیش ینک قۆڵی لایەنەکانی بڕیوە»خۆدی ئەم بزووتنەوەیە لە دایکبووی تەزویرەکەی ئەلبیسەکەیە.

عەلی عەونی، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیەتی" بزووتنەوەی گۆڕان کە ئێستا ھاواری لێ ھەستاوە و دەڵێت یەکێتی نیشتمانی ساختەی کردووە«بە راستیش ینک قۆڵی لایەنەکانی بڕیوە»خۆدی ئەم بزووتنەوەیە لە دایکبووی تەزویرەکەی ئەلبیسەکەیە و لە ھەڵبژاردنی رابردوو برابەش دەنگەکانیان لەو زایەنگەیە دابەشکرد".

ووتیشی: بزووتنەوەیەک خۆی بەرھەمی دەنگی تەزویر بێت و بە درۆ و جنێو و گێچەڵ کردن بە لایەنەکان لە دایک بووبێت مافی نییە گلەیی لە ساختەکاری بکات".

دەشڵێت: پێکەنینم بە شین و گریانی جەماعەتی گردەکە دەھات لە کاتی پەلاماری ھێزەکەی لاھور بۆ گردی پیرۆز و گۆڕی پیرۆز و کەناڵە پیرۆزەکەی گۆڕان...!!! لەھەمان کاتدا ئازایەتی پێشمەرگە سادە و فیداکارەکەی شەڕی حەشدی نەوتیم لە سحێلا دەھاتە بەرچاو کاتێ ھاواری دەکرد: خۆ نەچەمینن".

ڕاشیگەیاند: ببینن ئەم حیزبە چۆن لەسەر کەرکووک بێدەنگ بوو و بگرە پشتیوانی داگیرکردنیشی دەکرد، بەلام لەسەر لچکە کورسییەکی پەرڵەمان چۆن واوەیلا و رۆڕۆیەتی، بەم کارەیان دەڵێن نیشتمانپەروەری.


‌‌‌
5/15/2018 12:05:41 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ